داگیرکەران بە ئۆتۆمبێل تەرمی شەهیدێکیان چەقاند

هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر شاری جەنین لە کەناری ڕۆژئاوا و بە ئۆتۆمبێل تەرمی شەهیدێکیان چەقاند.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، ئەمڕۆ بەیانی لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر فەلەستینیێکی تەمەن ٥٥ ساڵە بە ناوی ئەحمەد عەلی عامور شەهید بوو.
وەزارەتەکە راگەیاند کە هێزەکانی داگیرکەر دەستیان بە سەر تەرمی شەهیدەکەدا گرتووە.
سەرچاوەکانی خۆجێ باسیان لەوە کرد کە داگیرکەران راستەخۆ بە گولڵە ئەحمەد عاموریان تیرۆرکردووە و دواتر بە ئۆتۆمبێل تەرمەکەیان چەقاندووە.
هەروەها باس لەوە کرا کە هێزەکانی داگیرکەر کوڕەکانی شەهید عاموریان دەستبەسەر کردووە.
هێزەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر ژمارەیەکی زۆر خانوو و ماڵەکانی فەلەستینییەکانیان تاڵان کرد. هەروەها تیمەکانی قەناسبەدەستی لە ناوچەکە جێگر کرد و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
لە ٢١ی کانوونی دووەمەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر جەنین ٤١ کەس شەهید بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کاتی رووداوێکی هاتوچۆ لە شاری مەلەتی ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی ئاگری گرت. لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ کەس کە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون لە ئەنجامی سووتان گیانیان لەدەستدا.
لە چوارچێوەی پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە، گروپێک لە ئەندامانی پەکەکە لە شاری سلێمانی ئاگریان لە چەکەکانیان بەردا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕۆژنامەنووسێکی دیکەیان شەهید کرد و ژمارەی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان گەشتە ٢٢٩ کەس.
٣٠ ساڵ لەمەوبەر لە ناوەڕاستی ئەوڕوپا لە لایەن سڕبەکان کۆمەڵکوژی گەورە لە بۆسنا ئەنجام درا تاکو ئێستا ئەو برینە ساڕێژ نەکراوە.