ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی لە کاتی رووداوێکی هاتوچۆدا ئاگری گرت: ٢ کەس سووتان

لە کاتی رووداوێکی هاتوچۆ لە شاری مەلەتی ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی ئاگری گرت. لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ کەس کە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون لە ئەنجامی سووتان گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە کاتژمێر ٠٣:٣٥ی شەو لە نزیکەی یاریگەی مەلەتی لە سەر رێگای مەلەتی-ئیلازغ رووی دا.
ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی لە کۆنترۆل دەرچوون لە ستوونێکی کارەبا کەوت و ئاگری گرتن.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ئۆزان ئوچار تەمەن ٣٣ ساڵە و ئوغور ئۆغراش تەمەن ٣١ ساڵە گیانیان لەدەستدا.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی، ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس رەوانەی ناوچەکە کران.
لە ئەنجامی چالاکییەکانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکە کۆنترۆل کرا.
تەرمی قوربانییەکان گواسترایەوە لای پزیشکی دادی لە مەلەتی و سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێ کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی پاکستان بەهۆی بارینی بارانی وەرزی لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨٥ کەسیش بریندار بوون.
لە چوارچێوەی پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە، گروپێک لە ئەندامانی پەکەکە لە شاری سلێمانی ئاگریان لە چەکەکانیان بەردا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕۆژنامەنووسێکی دیکەیان شەهید کرد و ژمارەی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان گەشتە ٢٢٩ کەس.