سەرئەنجامی دەروونی جینۆساید: سەربازێکی داگیرکەری دیکە خۆی کوشت

سەربازێکی لیوای گۆلانی سوپای داگیرکەر دوای لێپرسینەوەی پۆلیسی سەربازی خۆکوژی کرد. لە دەستپێکی شەڕەکەوە لانیکەم ٤٣ سەربازی داگیرکەر خۆکوژیان کردووە.
سەربازێکی لیوای گۆلانی سوپای داگیرکەر دوای لێپرسینەوەی پۆلیسی سەربازی خۆکوژی کردووە. بە پێی راگەیەندراوی ڕۆژنامەی هارێتزی رژێمی داگیرکەر، رووداوەکە ئەم هەفتەیە لە بنکەی سەربازی سدە یامان رووی داوە.
لە هەواڵەکە باس لەوە کرا کە سەربازەکە پێشتر بەشداری لە جینۆساید لە غەززە کردووە بەڵام بۆ پەروەردەیی و راهێنان بەرەی شەڕی بەجێ هشتووە و لە لایەن پۆلیسەکانی سەربازی لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە. ماوەیەکی کورت دوای لێپرسینەوەکە سەربازەکە بە چەک خۆی کوشتووە.
چەند ڕۆژ پێشتر سەربازێکی دیکەی داگیرکەر بەهۆی کێشەکانی دەروونی لە ئەنجامی شەڕی غەززە و لوبنان خۆکوژی کردبوو.
بە پێی میدیاکانی داگیرکەر، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە کە شەڕی غەززە دەستیپێ کرد لانیکەم ٤٣ سەربازی داگیرکەر خۆکوژیان کردووە. بەڵام ڕۆژنامەکانی داگیرکەر باس لەوە دەکەن کە سوپای داگیرکەر ژمارەی راستی خۆکوژی لە ناو سوپا دەشارێتەوە و ژمارەیەکی زۆر زیاترە.
تێکچوونی دەروونی سوپای داگیرکەر و کەمبوونی چەک و تەقەمەنییەکان نیشان دەدات کە رژێمی داگیرکەر رووبەرووی قەیرانێکی ناوخۆیی قوڵ بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کاتی رووداوێکی هاتوچۆ لە شاری مەلەتی ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی ئاگری گرت. لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ کەس کە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون لە ئەنجامی سووتان گیانیان لەدەستدا.
لە چوارچێوەی پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە، گروپێک لە ئەندامانی پەکەکە لە شاری سلێمانی ئاگریان لە چەکەکانیان بەردا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕۆژنامەنووسێکی دیکەیان شەهید کرد و ژمارەی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان گەشتە ٢٢٩ کەس.
٣٠ ساڵ لەمەوبەر لە ناوەڕاستی ئەوڕوپا لە لایەن سڕبەکان کۆمەڵکوژی گەورە لە بۆسنا ئەنجام درا تاکو ئێستا ئەو برینە ساڕێژ نەکراوە.