انصارالله رایگەیاند کە کەشتییەکی دیکەیان نوقم کردووە

بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن رایگەیاند کە کەشتییەکیان بە ناوی (ETERNITY C) کە بەرەو بەندەری ئوم ئەلڕەشرەش لە فەلەستینی داگیرکراو دەڕوات، بە بۆمبیان کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا کەشتییەکە نوقم بووە.
یەحیا سەریع وتەبێژی انصارالله زانیاری لەبارەی بەئامانجکردنی کەشتی ETERNITY C لەلایەن هێزە چەکدارەکانی یەمەنەوە دا.
سەریع راگەیاند، "فەرماندەیی هێزی دەریایی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، بۆ پشتیوانی لە موجاهیدە قارەمانەکان و سەرکەوتن لە دژی چەوساندنەوەی گەلی فەلەستین، کەشتیی ETERNITY C یان کردە ئامانج کە بەرەو بەندەری ئوم ئەلڕەشرەش لە فەلەستینی داگیرکراو دەڕۆیشت.
ئەم ئۆپەراسیۆنە بە بەلەمێکی تەقەمەنی بێ سەرنشین و شەش مووشەکی کروز و بالیستیک ئەنجام درا.
لە ئەنجامدا کەشتییەکە بە تەواوی ژێرئاوکەوت. ئۆپڕاسیۆنەکە بە دەنگی و ڤیدیۆ بەڵگەدار کراوە.
دوابەدوای ئەو ئۆپڕاسیۆنە، یەکەکانی هێزە تایبەتەکانی سەر بە هێزی دەریایی ئۆپڕاسیۆنیان ئەنجام دا بۆ ڕزگارکردنی هەندێک لە ئەندامانی تیمی کەشتییەکە و دابینکردنی چاودێری پزیشکی و گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی سەلامەت.
بەئامانجکردنی ئەم کەشتییە دوای ئەوە هات کە کەشتییەکە و کۆمپانیاکەیان پەیوەندی بازرگانییان لەگەڵ ئوم ئەلڕەشرەشی داگیرکراو دەستپێکردەوە، سەرەڕای هۆشدارییەکانی پێشوو، بانگەواز و هۆشدارییەکانی هێزی دەریایی یەمەنیان ڕەتکردەوە. ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرایە بۆ بڕیاری قەدەغەکردنی پەیوەندی لەگەڵ بەندەرەکە.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە ئاشکرا رایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە ڕێگریکردن لە کەشتییە سەهیۆنییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عومان. ئێمە هۆشداریی خۆمان بۆ هەموو ئەو کۆمپانیایانە دووپات دەکەینەوە کە بازرگانی لەگەڵ بەندەرەکانی داگیرکراوی فەلەستین دەکەن: کەشتی و تیمەکانتان دەکرێنە ئامانج لە هەر شوێنێک هێزە چەکدارەکانمان بگاتە دەستیان. ئەمەش بەبێ گوێدانە ئەوەی کەشتییەکان دەگەنە شوێنی مەبەست یان نا.
لە پێناو سەلامەتی کەشتی و تیمەکانی ئێوە، جارێکی دیکە بە توندی کۆمپانیا و دەوڵەتان ئاگادار دەکەینەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بازرگانی لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی نەکەن و کەشتییەکانیان بۆ بەندەرەکانی داگیرکراوی فەلەستین نەنێرن.
ئامانج لەم هەڵوێستە، ناچارکردنی دوژمنی سەهیۆنی و لایەنگرانی بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر براکانمان لە غەززە و ڕاگرتنی هێرشەکانی دژیان و کۆتایی هێنان بەو جینۆسایدە کە لەبەرچاوی بیروڕای گشتی جیهان بەردەوامە.
ئێمە بڕیارمانداوە بەردەوام بین لە ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەکانمان بۆ پشتیوانی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و بەرخۆدانی قارەمانانە و شەرەفمەندانەیان. ئەم پشتیوانییە بەردەوام دەبێت تا هێرشەکانی سەر غەززە کۆتایی دێت و گەمارۆ هەڵدەگیرێت.
خودا بەسە بۆ ئێمە. چ پارێزەرێکی شایستە، چ یارمەتیدەرێکی شایستە و چ پشتیوانێکی شایستە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کاتی رووداوێکی هاتوچۆ لە شاری مەلەتی ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی ئاگری گرت. لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ کەس کە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون لە ئەنجامی سووتان گیانیان لەدەستدا.
لە چوارچێوەی پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە، گروپێک لە ئەندامانی پەکەکە لە شاری سلێمانی ئاگریان لە چەکەکانیان بەردا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕۆژنامەنووسێکی دیکەیان شەهید کرد و ژمارەی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان گەشتە ٢٢٩ کەس.
٣٠ ساڵ لەمەوبەر لە ناوەڕاستی ئەوڕوپا لە لایەن سڕبەکان کۆمەڵکوژی گەورە لە بۆسنا ئەنجام درا تاکو ئێستا ئەو برینە ساڕێژ نەکراوە.