لە پاکستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا

لە وڵاتی پاکستان بەهۆی بارینی بارانی وەرزی لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨٥ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی پاکستان لە ٢٦ی حوزەیرانەوە بارانی بەخوڕی وەرزی هاوین بووە هۆی هەڵسانی لافاو.
ئاژانسی بەڕێوبەرایەتی باری لەناکاوی پاکستان راگەیاند، لە ئەنجامی رووداوەکەدا لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١١ کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا و ٢٧ کەسیش بریندار بوون.
ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆی گشتی گەشتە ٩٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٨٥ کەس.
بەرپرسان هۆشداری لەبارینی زیاتر باران دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کازم ئەبو خەلەف وتەبێژی یونیسێف بۆ فەلەستین راگەیاند، لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە رژێمی داگیرکەر ڕۆژانە ٢٧ منداڵی کوشتووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە ئەمڕۆ بەیانی لانیکەم ٦٧ کەس شەهید بوون. هێرش کرایە سەر مەدەنییەکان، خانووکان، خێمەکان و ناوەندەکانی دابەشکردنی هاوکاری.
رژێمی سەهیۆنی بەتەواوەتی ڕاوکردنی ماسی لە کەناراوەکانی غەززە قەدەغە کردووە و رێگە نادات فەلەستینییەکان کە تووشی قەیرانی برسێتی بوونەتە ماسیش بگرن. ماسیگرەکان قەدەغەیە تەنانەت چەند مەترێک لە کەنارەوە ماسی بگرن.
یوسف ئەلزەق لە ساڵی ٢٠٠٨ لە زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنی لەدایک بووە، دیلێتی لەگەڵ دایکیدا هاوبەش بووە. شەوی ڕابردوو لە هێرشێکی ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر شوقەیەک لە غەززە شەهید بوو. ئێستا یوسف لە یادی نەتەوەیەکدا هەم وەک دیل و هەم وەک شەهید دەژی.