لە پاکستان بەهۆی باران بارینی وەرزی گەرما ١٠٤ کەس گیانیان لەدەستدا

لە پاکستان بەهۆی رووداوەکانی پەیوەست بە بارانبارینی وەرزی کە زیاتر لە دوو هەفتەی خایاند، ١٠٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠٠ کەسیش برینداربوون.
دەزگای نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی پاکستان رایگەیاند، لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ و لافاوێکی خێرا لە سەرانسەری پاکستان لە نێوان ٢٦ی حوزەیران بۆ ١٢ی تەمموز، لانیکەم ١٠٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.
دەزگاکە بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا شەش کەس بەهۆی رووداوەکانی پەیوەست بە باران بارینەوە گیانیان لەدەستداوە و ١٥ کەسیش برینداربوون.
زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە پارێزگای پەنجاب لە ڕۆژهەڵاتی وڵات تۆمارکراوە کە ٣٩ کەس بووە، لە دوای ئەویش پارێزگای خیبەر پختونخوا لە باکووری ڕۆژئاوای وڵات ٣١ کەس، لە پارێزگای سند لە باشووری وڵات ١٧ کەس و لە بەلوچستان لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات بە ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
دەسەڵاتداران هۆشدارییان دا لە بارینی زیاتر لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و داوایان لە دانیشتووانیان کرد بە تایبەت لە ناوچە نزم و لاوازەکان ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر. هەوڵەکانی ڕزگارکردن و یارمەتیدان لەو ناوچانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی ماساچواسێتسی وڵاتی ئەمریکا لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لەناو خانووی بەساڵچووان ٩ کەس مردن و دەیان کەسیش رەوانەی نەخۆشخانە کران.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەوقسا و چالاکییەکانی ئایینی ئیستیفزازی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.
چەتەکانی جوولەکە لە گەڕەکی ئوم نیر لە ناوچەی موسافەر یاتا لە باشووری ئەلخەلیل لەژێر پاراستنی سەربازانی داگیرکەردا هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی فەلەستینی. لە هێرشەکەدا موسا عەلی نەجا تەمەن ٦٢ ساڵ بە توندی لێیدرا.
لە شاری جەنینی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو لە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ هێزەکانی داگیرکەر گەنجێک شەهید بوو.