رابەرانی حەماس و جیهادی ئیسلامی کۆبوونەوە

شاندێک لە رابەرانی حەماس لەگەڵ زیاد نەخالە سکرتێری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی کۆبوویەوە.
حەماس راگەیاند، شاندێکی بزووتنەوەکە بە سەرۆکایەتی محەمەد دەرویش سەرۆکی ئەنجومەنی رابەرایەتی حەماس لەگەڵ شاندێکی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی زیاد نەخالە سکرتێری گشتی بزووتنەوەکە کۆبوویەوە.
لە راگەیەندراوەکەی حەماسدا هاتووە، "لایەنەکان هەڵسەنگاندیان ئەنجام دایەوە لەبارەی فیداکارییەکانی گەورەی گەلەکەمان و ئازارە گەورەکانی مرۆیی کە جینۆسایدی دوژمنی سەهیۆنی و شەڕی برسێتی دروستی کردووە؛ دیمەنەکانی ڕۆژانەی کۆمەڵکوژی و پلانە خەتەرناکەی لەبارەی گەلەکەمان و ئایندەیان. هەروەها هەردوو شاندەکە بە شانازی و پێزانینێکی زۆرەوە باسیان لە بەرخۆدانی قارەمانانەی موجاهیدەکان و ئازایەتی و ئیرادەیان و ئەو خەسارانەی کە ڕۆژانە بەسەر سوپای داگیرکەردا دەگەیەنن کرد.
لایەنەکان باسیان لە گەشەپێدانەکانی دانوستانەکان کرد. جەختیان لەوە کرد کە دەبێت دانوستانەکان گونجانی ئامانج و داواکانی گەلەکەمان بێت. لە سەرەتای ئەم ئامانجانەدا کۆتایی هاتنی شەڕ، کێشانەوەی گشتی هێزەکانی داگیرکەر، دووبارە کردنەوەی دەروازەکان و دەستپێکردنی قۆناغی دووبارە ئاوادانکردنەوە هەیە.
هەروەها هەردوو شاند باسیان لە پێشنیازەکانی ناوبژوانەکان و وەڵامی لایەنی داگیرکەر و هەڵوێست لە بەرامبەر ئەم رەوشە کرد."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی ماساچواسێتسی وڵاتی ئەمریکا لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لەناو خانووی بەساڵچووان ٩ کەس مردن و دەیان کەسیش رەوانەی نەخۆشخانە کران.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەوقسا و چالاکییەکانی ئایینی ئیستیفزازی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.
چەتەکانی جوولەکە لە گەڕەکی ئوم نیر لە ناوچەی موسافەر یاتا لە باشووری ئەلخەلیل لەژێر پاراستنی سەربازانی داگیرکەردا هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی فەلەستینی. لە هێرشەکەدا موسا عەلی نەجا تەمەن ٦٢ ساڵ بە توندی لێیدرا.
لە شاری جەنینی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو لە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ هێزەکانی داگیرکەر گەنجێک شەهید بوو.