پەیامی هودا پار لەبارەی کۆمەڵکوژی زیلان

هودا پار بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی زیلان لە ساڵی ١٩٣٠ کە بووە هۆی کوژرانی هەزاران کەس راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار لە راگەیەندراوێک بانگێشتی کرد کە رووبەرووی کۆمەڵکوژیەکەی زیلان بێت و داوای لێبوردن لە مەغدوورەکان بکرێت.
"عەقلیەتی دەوڵەتەکەی ئەو کات کۆمەڵکوژیەکەی وەک 'سەرکەوتن' پێشکەش کردووە"
لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کرا، لە ١٣ی تەمووزی ١٩٣٠ لە ناوچەی زیلانی شارۆچکەی ئەردیشی پارێزگای وان هەزاران کورد کۆمەڵکوژ کران و دواتر هاتووە، "حکومەتی ئەو سەردەمە بە بڕیاری ٨٦٩٢ی ئەنجومەنی وەزیران دەستی فەرمانی دەستپێکردنی جووڵانەوەکە کرد. جووڵانەوە بە فەرماندەیی فەریق ساڵح ئۆموتاک فەرماندەی لیوای ٩ بەڕێوەچوو؛ گوندەکان سووتێنران، دەست بە سەر ماڵ و سامانەکانیاندا گیرا، دەیان هەزار مرۆڤ بە بێ جیاوازی لە نیوان ئافرەت و منداڵ بە شێوەیەکی وەحشیانە کوژران. ڕۆژنامەی جمهوریەت لە ١٦ی تەمووزی ١٩٣٠ کۆمەڵکوژیەکەی بە سەرناوی 'گەلیێ زیلان پڕ بوو لە تەرمەکان' راگەیاند؛ عەقلیەتی دەوڵەتەکەی ئەو کات کۆمەڵکوژیەکەی وەک 'سەرکەوتن' پێشکەش کرد."
"لەگەڵ تێپەڕبوونی ٩٥ ساڵ هەموو جۆرە هەوڵێکی یاسایی بێ ئەنجام ماوە"
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا کە کۆمەڵکوژی زیلان بەردەوامی ئینکار و ئاسمیلاسیۆن بووە کە لە ساڵی ١٩٢٥ دەستیپێ کرد و دواتر هاتووە، "لە لۆزان کوردەکان بە گشتی نەبوو هەژمار کران، لە دەستووری ١٩٢٤ تاکتیپی وەک بنەما قبول کراوە، بە پلانی ئیسلاحاتی شەرق هەوڵی سەپاندنی فشار و زاڵ بوون بە سەر گەلانی کە لەم جوگرافیەیە دەژین دراوە. بەداخەوە لەگەڵ تێپەڕبوونی ٩٥ ساڵ بە سەر کۆمەڵکوژی زیلان تاوەکو ئێستا داوای لێبوردن لەبارەی کۆمەڵکوژیەکە نەکراوە، ماڵ و موڵک مەغدوورەکان قەرەبوو نەکراوە، ئەرشیڤەکان نەکرانەوە، هەموو جۆرە هەوڵێکی یاسایی بێ ئەنجام ماوە."
"مسوگەڕکردنی ئاشتی و سەقامگیری بە بێ رووبەرووبوونەوەی کۆمەڵکوژییەکان و پێشێلکردنی مافەکان مومکین نابێت"
لە راگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا کە کۆمەڵکوژی گەلیێ زیلان وەک بیرێک لە دڵی گەلی کورددا ماوە و دواتر هاتووە، " مسوگەڕکردنی ئاشتی و سەقامگیری بە بێ رووبەرووبوونەوەی کۆمەڵکوژییەکان و پێشێلکردنی مافەکان مومکین نابێت. پێویستە هەموو ئەو کارە نایاسایی و کۆمەڵکوژیانەی لە نێوان ساڵانی ١٩٢٥ بۆ ١٩٥٠ ئەنجام دراون، بەتایبەتی کۆمەڵکوژی زیلان، بخرێنە ڕوو. دەوڵەت دەبێت ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی زیلان ببێتەوە و بە فەرمی داوای لێبوردن لە قوربانییەکان بکات و هەنگاوی کۆنکرێتی بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانیان بنێت. دەبێت قەڵغانی بێ سزای هەڵبگیرێت و ڕووبەڕووی ئەو بیرکردنەوەیە بێتەوە کە پلانی داناوە و ئەو جۆرە کۆمەڵکوژییانەی ئەنجام داوە. دەبێت ئەرشیف بکرێتەوە، کۆمیسیۆنی ڕاستی دابمەزرێت و دادپەروەری مێژوویی خزمەت بکرێت."
"بانگێشتی بەرپرسانی دەوڵەت دەکەین رووبەرووی ئەم بەرپرسیارێتیە مێژووییە ببن"
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بە رەحمەتەوە یادی تەواوی ئەو مەزلوومانە دەکەین کە لە زیلان گیانیان لەدەستدا و بانگێشتی بەرپرسانی دەوڵەت دەکەین لە سەر ناوی ویجدانی مرۆڤایەتی و دادپەروەری رووبەرووی ئەم بەرپرسیارێتیە مێژووییە ببن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی ماساچواسێتسی وڵاتی ئەمریکا لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لەناو خانووی بەساڵچووان ٩ کەس مردن و دەیان کەسیش رەوانەی نەخۆشخانە کران.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەوقسا و چالاکییەکانی ئایینی ئیستیفزازی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.
چەتەکانی جوولەکە لە گەڕەکی ئوم نیر لە ناوچەی موسافەر یاتا لە باشووری ئەلخەلیل لەژێر پاراستنی سەربازانی داگیرکەردا هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی فەلەستینی. لە هێرشەکەدا موسا عەلی نەجا تەمەن ٦٢ ساڵ بە توندی لێیدرا.
لە شاری جەنینی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو لە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ هێزەکانی داگیرکەر گەنجێک شەهید بوو.