انصارالله دوو ئۆپڕاسیۆن بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام دەدات

بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، دوو ئۆپڕاسیۆن بۆ سەر دەشتی نەقەب و بەندەری ئوم ڕەشڕەشیان ئەنجام داوە.
یەحیا سەریع وتەبێژی بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند، هێزەکانی سوپای یەمەن دوو ئۆپڕاسیۆنیان بۆ سەر خاڵەکانی گرنگی سەربازی رژێمی داگیرکەر لە دەشتی نەقەب و بەندەری ئوم ڕەشڕەش ئەنجام داوە.
سەریع جەختی لەوە کرد کە بە ئیزنی خودا ئۆپڕاسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراوە.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا کە تا کاتێک هێرشەکانی سەر غەززە بەردەوام بێت ئۆپڕاسیۆنەکانیان لە دژی رژێمی داگیرکەر بەردەوام دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی باران بارینی وەرزی گەرما و لافاوێکی خێرا لە پاکستان ١١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٥٧٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٩ هەزار و ٦٠٧ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر لە کەمینەکانی دابەشکردنی هاوکاری لە باشووری خان یونس ٢١ کەس شەهید بوون کە ١٥یان بەهۆی گازی ژەهراوی گیانیان لەدەستدا.
سەرییەکانی قودس راگەیاند، سەربازێکی داگیرکەر کە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس هەوڵی دەستبەسەر کردنی درا، بەهۆی تەقەی سەهیۆنیەکانەوە کوژراوە و هەندێک موجاهیدیش شەهید بوون.