لە ئەفغانستان ٧ تۆن ماددەی هۆشبەر لەناو برا

لە پارێزگای تەخار لە باکووری ئەفغانستان زیاتر لە ٧ تۆن ماددەی هۆشبەر لە جۆرەی حەشحاش لەناو برا.
نظام الدین ئۆمیر وتەبێژی پۆلیسی ویلایەتەکە راگەیاند، ماددەکانی هۆشبەر لە ناو ٣ ئۆتۆمبێلدا دۆزرانەوە و قاچاغچییەکان هەوڵیان دەدا بگوازێنەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە.
ناوبراو لە بەرەوامی باسی لەوە کرد کە ماددەکانی هۆشبەر لە پێش چاوی هاوڵاتیان سووتێنراون و جەختی لەوە کرد کە رێگە بە وەربەرهێنانی نایاسایی ماددەی هۆشبەر نادەن.
ئەمە سێیەم جارە لە مانگی رابردوودا لە پارێزگاکە ئۆپڕاسیۆنی بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی باران بارینی وەرزی گەرما و لافاوێکی خێرا لە پاکستان ١١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٥٧٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٩ هەزار و ٦٠٧ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر لە کەمینەکانی دابەشکردنی هاوکاری لە باشووری خان یونس ٢١ کەس شەهید بوون کە ١٥یان بەهۆی گازی ژەهراوی گیانیان لەدەستدا.
سەرییەکانی قودس راگەیاند، سەربازێکی داگیرکەر کە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس هەوڵی دەستبەسەر کردنی درا، بەهۆی تەقەی سەهیۆنیەکانەوە کوژراوە و هەندێک موجاهیدیش شەهید بوون.