هێزەکانی داگیرکەر دووبارە هێرشیان کردە سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری: لانیکەم ٢٩ شەهید و زیاتر لە ٧٠ بریندار

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە گەلی برسیی غەززەی کردە ئامانج کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون. لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٢٩ کەس شەهید بوون و ٧٠ کەسیش بریندار بوون.
فەلەستینییەکان ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە نۆرەی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی لە خاڵی دابەشکردنی هاوکاری کە لە لایەن رژێمی داگیرکەر و ئەمریکا دامەزراوە تووشی هێرش بوون.
داگیرکەران راستەوخۆ تەقەیان کردە سەر گەلی مەدەنی کە لە دەست برسێتی دەناڵن.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٢٩ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٧٠ کەسیش بریندار بوون. بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانەکانی رەفەح و ناوچەکانی دەوروبەر.
شاهێدحالەکان باسیان لەوە کرد فەلەستینییەکان بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر برسی و تێنوو چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری بوون و داگیرکەران بە بێ هیچ هۆشداریێک راستەوخۆ تەقەیان کردووە سەر فەلەستینییەکان.
دوای ئەم هێرشە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرش سەر خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری شەهید بوون گەشتە نزیکەی ٩٠٠ کەس. کاربەدەستانی فەلەستینی باس لەوە دەکەن کە ئەم ناوەندە یارمەتییانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، بە شێوەیەکی سیستماتیک بە هەماهەنگی لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی، خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانجی لاواز.
هەر لەو ڕۆژەدا جیبالیا لە باکوری غەززە و کەمپی ئەلبورەیج لە ناوەند و ناوچەی دەوروبەری خان یونس لە باشووریش بە تۆپ و هێرشی ئاسمانی کرانە ئامانج. بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی بە تایبەتی لە ناوچە پەنابەرەکانی جیبالیا گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەلجیکا دوو سەربازی داگیرکەری تۆمەتبار بە تاوانی جەنگ لە غەززە دەستبەسەر و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٢ هەزار و ١٣٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستی غەززە دەستبەسەرکرانی دکتۆر مەروان ئەلحیمس بەڕێوبەری نەخۆشخانە مەیدانییەکان لە لایەن یەکینەیەکی چەکداری تایبەتی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کرد کە ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی ئاشکرای کاری مرۆییە.
لە ویلایەتی هیماچال پرادەشی وڵاتی هیندستان بەهۆی هەڵسانی لافاو و رووداوەکانی پەیوەست بە لافاو ١٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.