لە غەززە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٨ کەس بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە

لە غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٨ کەس بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی گیانیان لەدەستداوە.
هێرش و گەمارۆدانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکە قەیرانی مرۆیی ئێستا توندتر و درێژتر دەکات.
بە پێی ڕاگەیەندراوی ئاژانسی فەرمی فەلەستین وەفا، سەرچاوە تەندروستییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆژانە سەدان حاڵەتی برسێتی لە نەخۆشخانەکانی غەززە تۆماڕ دەکرێن.
نیشانە جددیەکانی وەک ماندوێتی و کەمی وزە لە هەندێک حاڵەتدا بەدی دەکرێت. جگە لەوەش بەهۆی کەمی شوێن و کەرەستەی پزیشکییەوە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان نزیکە لە وەستان.
سەرچاوە هەرێمییەکان باس لەوە دەکەن کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٨ کەس بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەهۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٨٦ کەس بەرزبووەتەوە کە ٧٦ کەسیان منداڵن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ١٧ هەزار منداڵ بەتایبەتی لە باکوری غەززە بەهۆی بەدخۆراکییەوە هەوڵ بۆ ژیانی خۆیان دەکەن و لانیکەم ٨٠٠ منداڵیش مەترسی مردنیان لەسەرە.
بەرپرسانی نەخۆشخانەی ئەلشیفا ڕایانگەیاندووە، ئەم دۆخە هێشتا بەردەوامە و ڕەنگە ژمارەی شەهیدان زیاتر بێت.
هەروەها UNWRA هۆشداریدا لەوەی منداڵانی خوار تەمەنی ٥ ساڵ مەترسی زیاتریان لەسەرە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەلجیکا دوو سەربازی داگیرکەری تۆمەتبار بە تاوانی جەنگ لە غەززە دەستبەسەر و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٢ هەزار و ١٣٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستی غەززە دەستبەسەرکرانی دکتۆر مەروان ئەلحیمس بەڕێوبەری نەخۆشخانە مەیدانییەکان لە لایەن یەکینەیەکی چەکداری تایبەتی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کرد کە ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی ئاشکرای کاری مرۆییە.
لە ویلایەتی هیماچال پرادەشی وڵاتی هیندستان بەهۆی هەڵسانی لافاو و رووداوەکانی پەیوەست بە لافاو ١٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.