لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر کەناری غەززە ٧ کەس شەهید بوون

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ٧ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ هێرشی کردە سەر ناوچەکانی خان یونس، بورەیج و رەفەح. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٧ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر مەیدانی ئەبو حەمید لە شاری خان یونس ٣ مەدەنی گیانیان لەدەستدا. لە ئەنجامی بۆردومانکردنی خانووی خانەوادەی ئەبو سەل لە ناوچەی ١٢ی کەمپی پەنابەرانی بورەیج ٢ برا شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری شاکوش لە باکووری شاری رەفەح محەمەد مازن باسلە و عامر سامی سوەرقی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
سەرچاوەکانی تەندروستی باسیان لەوە کرد، بەهۆی گەماڕۆی توند و تێکچوونی سیستەمی تەندروستی دوو منداڵ بە ناوەکانی یوسف سەفەدی و عبدالحمید غولبان گیانیان لەدەستدا.
لە ٢٣ ڕۆژی کۆتاییدا ٢٣ کەس بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی گیانیان لەدەستداوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی گەماڕۆیێکی توندی بە سەر غەززە سەپاندووە و رێگری لە چوونەوە ژوورەوەی خۆراک و دەرمان بۆ ناو غەززە دەکات.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێوارەی ئەمڕۆ شاندەکانی رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوول دەست بە دانوستانەکان دەکەن و کۆبوونەوەکەش بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٢١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٣ هەزار و ٤٥ کەس.
حەماس داوای لە ئوممەتی ئیسلامی و خەڵکی بە ویژدانی جیهان کرد کە لە نێوان ٢٥ بۆ ٢٧ی تەمووزەوە لە هەموو شارێکدا خۆپیشاندانی جەماوەری لە دژی سیاسەتی جینۆساید و برسێتی کە لە لایەن رژێمی سەهیۆنی لە غەززە بەڕێوەی دەبات ئەنجام بدەن.
بە هۆی هێرشی ئاسمانی و زەمینی رژێمی سەهیۆنی کە لە سەعاتەکانی بەرەبەیانەوە دەستیپێکردووە، لانیکەم ٣١ فەلەستینی شەهید بووە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.