رژێمی سەهیۆنی ئاماژە بۆ هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران دەکات

ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی سەهیۆنی وتی، "هەڵمەتی سەربازی لەدژی ئێران دوای هێرشەکانی مانگی حوزەیران دەتوانێت دەست پێ بکاتەوە."
ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری رژێمی سەهیۆنی ڕایگەیاند کە ئەگەری دووبارە دەستپێکردنەوەی هەڵمەتی سەربازی دژ بە ئێران لە دوای هێرشەکانی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە ئارادایە.
کاتز دوێنێ ئەم لێدوانەی لە میانەی هەڵسەنگاندنێکی هەمەلایەنەی بارودۆخدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی، لەنێویاندا ئیال زەمیر بەناو سەرۆکی ئەرکانی سوپای داگیرکەر، دا.
کاتز لە بەیاننامەیەکدا کە وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، جەختی لەسەر پێویستی "ئامادەکردنی پلانێکی کاریگەر بۆ داهاتوو" کردووەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە دەستپێکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بکات.
بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی سەهیۆنیش چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە "ئاشتی لەگەڵ رژێمی ئێران مومکین نییە" و وتی، "گەلی ئێران دەیەوێت ئەم رژێمە بڕوخێنێت."
لەلایەکی دیکەوە دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا شەوی ڕابردوو لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای تروت سۆشیال ڕایگەیاند، "ئەگەر پێویست بکات، جارێکی دیکە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران." ترامپ ئەم هەڕەشەیەی لە وەڵامی لێدوانێکی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێراندا کرد کە وڵاتەکەی "سەرەڕای هێرشەکانی ئەمریکا لە پیتاندنی یۆرانیۆم ناوەستێت".
گوایە لە هێرشەکانی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بە سەرکردایەتی ئەمریکا، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران زیانێکی زۆری بەرکەوتووە. بەڵام تاران چەندین جار ڕایگەیاندووە کە لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی پاشەکشە ناکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێوارەی ئەمڕۆ شاندەکانی رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوول دەست بە دانوستانەکان دەکەن و کۆبوونەوەکەش بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٢١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٣ هەزار و ٤٥ کەس.
حەماس داوای لە ئوممەتی ئیسلامی و خەڵکی بە ویژدانی جیهان کرد کە لە نێوان ٢٥ بۆ ٢٧ی تەمووزەوە لە هەموو شارێکدا خۆپیشاندانی جەماوەری لە دژی سیاسەتی جینۆساید و برسێتی کە لە لایەن رژێمی سەهیۆنی لە غەززە بەڕێوەی دەبات ئەنجام بدەن.
بە هۆی هێرشی ئاسمانی و زەمینی رژێمی سەهیۆنی کە لە سەعاتەکانی بەرەبەیانەوە دەستیپێکردووە، لانیکەم ٣١ فەلەستینی شەهید بووە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.