رژێمی سەهیۆنی دوو نەخۆشخانەی لە نابلوس گەمارۆ دا

لە شاری نابلوس، داگیرکەران نەخۆشخانەی پسپۆڕی رافیدیە و عەرەبییان گەمارۆداوە و دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی فریاگوزارییان داخستووە و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیان ڕاگرتووە. ئەوان نارنجۆکی بێهۆشکەر بەکاردەهێنن بۆ فشارخستنە سەر نەخۆشخانەکان، ئەمەش گرژییەکانی شارەکە زیاتر دەکات.
هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی گەمارۆی نەخۆشخانەی دەوڵەتی رافیدیە و نەخۆشخانەی پسپۆڕی عەرەبی لە شاری نابلوسی داگیرکراوی کەناری ڕۆژئاوایان دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی فەلەستینی وەفا، لە میانەی هەڵمەتێکدا ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، هێزەکانی داگیرکەر بە زرێپۆش دەرگای فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رافیدیەیان گرتووە و نارنجۆکی بێهۆشکەریان بە دەوری نەخۆشخانەکەدا فڕێداوە. لە هەمان کاتدا نەخۆشخانەی پسپۆڕی عەرەبیش گەمارۆ درا.
شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردووە کە داگیرکەران وەستان و پشکنینی ئەمبولانسەکانی ناوچەکەیان کردووە، ئەمەش وایکردووە کە کارمەندانی چاودێری تەندروستی بە ئاستەم بگەنە نەخۆشخانەکان. هیچ هێرشێکی دیکە و دەستبەسەرداگرتن لە باڵەخانەکانی دەوروبەری نەخۆشخانە گەمارۆدراوەکاندا ڕاپۆرت نەکراوە.
ئەم گەمارۆدانی ناوەندە تەندروستییە گرنگەکانی گەلی فەلەستین بە نموونەیەکی نوێ لە پراکتیکەکانی رژێمی سەهیۆنی دادەنرێت کە ڕێگری لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٥٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٣ هەزار و ٤٩٨ کەس.
بەپێی زانیارییەکان، لە هێرشی هێزەکانی پشتیوانی خێرای نیمچە سەربازی بۆ سەر گوندێکی ڕۆژئاوای سوودان، ٢٧ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ٤٣ کەسیش بریندار بوون.
لە باکووری شاری ئیدلبی وڵاتی سوریا تەقینەوەیەکی بەهێز رووی دا.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی بەرخۆدان بە ئۆتۆمبێل لە شاری تولکەرمی کەناری ڕۆژئاوا ٩ سەربازی داگیرکەر بریندار بوون.