ئۆپڕاسیۆنێکی بەرخۆدان لە تولکەرم: ٩ سەربازی داگیرکەر بریندار بوون

لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی بەرخۆدان بە ئۆتۆمبێل لە شاری تولکەرمی کەناری ڕۆژئاوا ٩ سەربازی داگیرکەر بریندار بوون.
ئەمڕۆ بەیانی کەسێک لە وێستگەی پاس لە شاری تولکەرمی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو بە ئۆتۆمبێلەکەی لە سەربازەکانی داگیرکەر دا.
میدیاکانی داگیرکەر پشتڕاستیان کرد کە ئەوانەی لە وێستگەکە راوەستابوون سەربازی داگیرکەر بوون.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی داگیرکەر، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا ٩ سەربازی داگیرکەر بریندار بوون و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لە ناوچەکە هەڵاتووە.
دەستنیشان کرا، هاتوچۆ لە ناوچەکە داخراوە و بە هەلیکۆپتێر چالاکییەکانی گەڕان بە دوای ئەو کەسەی ئۆپڕاسیۆنەکەی ئەنجام داوە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٧٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٤ هەزار و ٤٧٧ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر و رێگریکردن لە گواستنەوەی خۆراک و دەرمان بۆ ناو غەززە ١٢٤ کەس بەهۆی برسێتی شەهید بوون کە ٨٤یان منداڵن.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و رێگری کردن لە گواستنەوەی هاوکارییەکان بۆ ناو غەززە زیاتر لە ١٠٠ هەزار منداڵی غەززەیی ڕووبەڕووی مەرگ بوونەتەوە. بەرپرسانی تەندروستی هۆشداری دەدەن کە لە چەند ڕۆژی دەهاتوودا "کۆمەڵکوژیێکی منداڵ" رووی بدات.
گوتەرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، منداڵەکان لە غەززە بەهۆی برسێتی "ئیتر دەیانەوێت بچنە بەهشت چونکە لەوێ لانیکەم خواردن هەیە."