هێرشەکان لە سودان: ٢٧ کوژراو و ٤٣ بریندار

بەپێی زانیارییەکان، لە هێرشی هێزەکانی پشتیوانی خێرای نیمچە سەربازی بۆ سەر گوندێکی ڕۆژئاوای سوودان، ٢٧ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ٤٣ کەسیش بریندار بوون.
تۆڕی پزیشکانی سوودان کە گرووپێکی خۆبەخشە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "دوێنێ (چوارشەممە) هێزەکانی پشتیوانی خێرا هێرشێکی بۆ سەر گوندی بریمە ڕەشید لە باکووری شاری ئەلنحود لە ویلایەتی کۆردۆفانی ڕۆژئاوا ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢٧ هاوڵاتی مەدەنی کوژران و ٤٣ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە "یەکەیەکی چەکداری هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کردووەتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و ژنان و منداڵان و بەساڵاچووانی بێ چەک لە ماڵەکانیاندا" و هێرشەکە بە "تاوانێکی قێزەون" و "تاوانێک دژی مرۆڤایەتی" وەسف کرد.
تۆڕەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پشتیوانی خێرا و ڕێڕەوی مرۆیی دابمەزرێنن بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی کە بە زۆر لە ماڵەکانیان ئاوارە بوون.
تا ئێستا هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەبارەت بەو رووداوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاونەکردووەتەوە.
سودان کەوتۆتە ژێر ململانێی نێوان هێزە چەکدارەکانی سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ سەریهەڵدا، ململانێکان بووەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس چ لە ناوخۆی وڵات و چ لە دەرەوەی سنوورەکانی، ئەمەش قەیرانی مرۆیی وڵاتەکەی قووڵتر کردووەتەوە.
لەم دواییانەدا شەڕ لە ناوچەی کۆردۆفان توندتر بووە و پارێزگاکانی باکوور، ڕۆژئاوا و باشووری کۆردۆفانی گرتووەتەوە. هێزەکانی پشتیوانی خێرا زۆربەی شارۆچکەکانی ڕۆژئاوای کۆردۆفانی کۆنترۆڵ کردووە و گەمارۆی ئەلعوبەیدی پایتەختی کۆردۆفانی باکوور دەدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەشتی ئازادی حەنزەلە کە بۆ هاوکاری بۆ غەززە بەڕێوە کەوتووە بەرەو غەززە دەچێت.
ئونروا جەختی لەوە کردەوە کە غەززییەکان کە جارێکی دیکە بەهۆی دەرکردنی زۆرەملێی رژێمی سەهیۆنی ئاوارە بوون، ئێستا هیچ شوێنێکیان نەماوە بۆ ئەوەی بچن.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر رایانگەیاند کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی مسوڵمان و عەرەبی دەبێت ڕێوشوێنی خێرا و کاریگەر بۆ هاوکاری خەڵکی غەززە بگرنەبەر.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٧٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٤ هەزار و ٤٧٧ کەس.