لە هیندستان بانی قوتابخانەیەک ڕوخا: ٧ کوژراو

لە ئەنجامی ڕوخانی بانی قوتابخانەیەک لە پارێزگای ڕاجستانی وڵاتی هیندستان ٧ قوتابی گیانیان لەدەستدا و ٢٨ منداڵیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە قوتابخانەیەکی دەوڵەتی لە ناوچەی جهالاواری پارێزگای ڕاجستانی وڵاتی هیندستان رووی دا.
لە ئەنجامی ڕوخانی بانەکەدا نزیکەی ٣٥ قوتابی لە ژێر داروپەردوو ڕوخاوەکاندا گیریان خوارد.
دوای رووداوەکە دایک و باوکی منداڵەکان هەوڵیان دا منداڵەکانیان ڕزگار بکەن.
تاوەکو ئێستا تەرمی ٧ قوتابی دۆزرایەوە و ٢٨ منداڵیش بە برینداری گواسترانەوە نەخۆشخانە.
گەلی ناوچەکە باسیان لەوە کرد کە پێشتر سەبارەت بە باڵەخانەی قوتابخانەکە بەرپرسانیان ئاگارکردووە بەڵام هیچ رێکارێکی ئەمنی جێبەجێ نەکراوە.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەیەکی زۆر لە زانایان لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە، فەتوای "جیهادی بەرگری"یان بە واجب ناساند.
لە ئەنجامی دوو هێرشی چەکداری لە ویلایەتی پلاتوای وڵاتی نێجیریا ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە هێرشە توندەکانی کەرتی غەززەدا لانیکەم ٥٢ فەلەستینی شەهید بوون کە هاوڵاتی مەدەنی چاوەڕوانی هاوکاری بوون. زیاتر لە ٢٥٠ کەس بریندار بوون.
٢ فەلەستینی لە نزیک ئەلخەلیل و بەیت لەحم تەقەیان لێکرا و کوژران. تەرمی هەردوو شەهید لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە دەستی بەسەردا گیرا.