نەتەوە یەکگرتووەکان: منداڵانی غەززە قورسترین باجی برسێتی و بەدخۆراکی دەدەن

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "زیاتر لە ١ ملیۆن منداڵ لە غەززە باجی قووڵبوونەوەی برسێتی و بەدخۆراکی دەدەن."
فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە کۆی ئەو ٥٦ هەزار منداڵەی کە تەمەنیان لە خوار تەمەنی پێنج ساڵەوەیە و لە دوو هەفتەی یەکەمی مانگی تەمموزدا پشکنینی بەدخۆراکییان بۆ کراوە لە ناوچەی دەیر ئەلبەلاح و خان یونس لە غەززە، نزیکەی ٥ هەزار منداڵیان تووشی بەدخۆراکی توند بووە.
حەق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ڕێژەیە لە مانگی حوزەیران لەسەدا ٦ بووە و لە مانگی شوباتدا تەنها لەسەدا ٢.٤ بووە و وتی، "بەگوێرەی هاوبەشە خۆراکییەکانمان، زیاتر لە ١ ملیۆن منداڵ لە غەززە باجی قووڵبوونەوەی برسێتی و بەدخۆراکی دەدەن. رۆژانە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بەدخۆراکییەوە لە زیادبووندایە."
حەق ئاماژەی بەوەدا کە ڕژێمی سەهیۆنی بەردەوامە لە ئاستەنگ بۆ یارمەتییە مرۆییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو یارمەتییانەی کە کارمەندان و هاوبەشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوچەکە توانیویانە لە دوو مانگی ڕابردوودا بیگەیەننە غەززە، دوورە لە بەس بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی مانەوەی خەڵک وتی، "زۆر هۆکاری پەیوەست بەیەکەوە لە پشت بێتوانایی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی لە گەیاندنی یارمەتییە پێویستەکان بۆ غەززە، لەوانە بەربەستی بیرۆکراتی، لۆجستی، کارگێڕی و بەربەستی ئۆپڕاسیۆنی دیکە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە سەپێنراون."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەشتی ئازادی حەنزەلە کە بۆ هاوکاری بۆ غەززە بەڕێوە کەوتووە بەرەو غەززە دەچێت.
ئونروا جەختی لەوە کردەوە کە غەززییەکان کە جارێکی دیکە بەهۆی دەرکردنی زۆرەملێی رژێمی سەهیۆنی ئاوارە بوون، ئێستا هیچ شوێنێکیان نەماوە بۆ ئەوەی بچن.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر رایانگەیاند کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی مسوڵمان و عەرەبی دەبێت ڕێوشوێنی خێرا و کاریگەر بۆ هاوکاری خەڵکی غەززە بگرنەبەر.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٧٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٤ هەزار و ٤٧٧ کەس.