ئێران تۆمەتەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕەتکردەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵمەتی ئەمریکا، فەڕەنسا و چەند وڵاتی دیکەی ڕۆژئاوایی بۆ دووپاتکردنەوەی تۆمەتە بێ بنەما و گاڵتەجارەکانیان لە دژی ئێرانی بە دیترهاوێژیی ئاشکرا و هەوڵ بۆ بەچەواشيبردنی ڕای گشتی لە گرینگترین پرسی ڕۆژ، واتە کۆمەڵکوژیی فەلەستینییەکان زانی و ئیدانەی کرد.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە دەرکرانی ڕاگەیێندراوی دژە ئێرانیی ئەمریکی-ئەورووپی، وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتە ئەمنییانە، وتی، "ئەمریکا و فەڕەنسا و چەند وڵاتی تری واژۆکەری ئەو ڕاگەیێندراوە، خۆیان وەک پاڵپشت و میوانداری دارودەستە و گرووپە تیرۆریستی و توندئاژۆکان، دەبێ وەڵامدەری هەڵمەتی دژە یاسای نێودەوڵەتیان بۆ پاڵپشتی لە تیرۆریزم بن."
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە درێژەدا ئاماژەی بە دەستدرێژیی ئەمدواییەی سەربازیی ئەمریکا و رژیمی سەهیۆنی دژی ئێران و هەرەها درێژەی کۆمەڵکوژیی خەڵکی غزە کە بە پاڵپشتیی چالاکانە و بێدەنگیی ڕەزامەندانەی ئەو وڵاتانە ئەنجام دەدرێت، وتیشی، "تۆمەتلێدانی ئەو وڵاتانە لە کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاشکرا درۆ و هەڵاتنی بەرەو پێشە کە لە پێناو هەڵمەتی شەڕئاژۆیانەی ئێرانتۆقێنەری و بە ئامانجی گوشارخستنە سەر گەلی مەزنی ئێران داڕێژراوە."
بەقایی جەختیشی کرد کە ئەو جۆرە هەڵوێستانە پێشێلکەری پرێنسیپە یاساییەکانی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و وڵاتانی واژۆکەری ئەو ڕاگەیێندراوە دەبێت وەڵامدەری هەڵسوکەتی ناشیاو و نابەرپرسانەیان بن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٣٣٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٧ هەزار و ٦٤٣ کەس.
لە ئاسمانەوە هاوکاری تەنها ٥ بارهەڵگر بۆ غەززەی کە ڕۆژانە پێویستی بە ٨٠٠ بارهەڵگر هاوکاری هەیە، کرا و ئەمەش ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی دەستبەجێ بچێتەوە سەر دانوستانەکان لە ئەگەری گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان و کۆتایی هاتنی قەیرانی مرۆیی و برسێتی لە غەززە.