هەوڵ دەدرێت بە "هاوکارییە" ئاسمانییەکان بۆ غەززە ڕاستییەکان بشاردرێتەوە!

لە ئاسمانەوە هاوکاری تەنها ٥ بارهەڵگر بۆ غەززەی کە ڕۆژانە پێویستی بە ٨٠٠ بارهەڵگر هاوکاری هەیە، کرا و ئەمەش ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە بێ دەنگی لە بەرامبەر قەیرانی مرۆیی لە غەززە. ئۆپڕاسیۆنی هاوکاری ئاسمانی رژێمی داگیرکەر کە ئەمڕۆ ئەنجام درا بووە هۆی ناڕەزایەتی.
بە پێی راگەیەندراوی ڕادیۆی سوپای داگیرکەر، ئەمڕۆ ١٥٠ سندووق هاوکاری دەنێردرێتە غەززە و ئەمەش تەنها باری ٥ بارهەڵگرە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژانە دەبێت ٨٠٠ بارهەڵگر هاوکاری بگوازرێتەوە بۆ ناو غەززە و گواستنەوەی هاوکارییەکان لە زەویوە زۆر زۆر کەمە و لە لایەن رژێمی داگیرکەر سنووردار کراوە.
دەستنیشان کرا، هاوکارییەکان بە پێشەوایی هێزەکانی ئاسمانی ئوردن لە لایەن وڵاتانی ئەلمانیا، فەڕەنسا، ئیسپانیا، بەحرێن و بەلجیکا ئەنجام دراوە.
پارێزراوانی مافی مرۆڤ ئەم هەوڵە وەک فریودانەوە وەسف دەکەن و قەیرانی برسێتی غەززە تەنها بە هاوکاری بێ پچڕان چارەسەر دەبێت.
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی غەززە راگەیاند کە هاوکارییەکانی لە ئاسمانەوە ناردراون زۆر کەمن و بەشێکی گەورەیان کەوتوونەتە ئەو ناوچەیانەی خەتەرناک مرۆڤ تێدا نەماون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٣٣٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٧ هەزار و ٦٤٣ کەس.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی دەستبەجێ بچێتەوە سەر دانوستانەکان لە ئەگەری گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان و کۆتایی هاتنی قەیرانی مرۆیی و برسێتی لە غەززە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵمەتی ئەمریکا، فەڕەنسا و چەند وڵاتی دیکەی ڕۆژئاوایی بۆ دووپاتکردنەوەی تۆمەتە بێ بنەما و گاڵتەجارەکانیان لە دژی ئێرانی بە دیترهاوێژیی ئاشکرا و هەوڵ بۆ بەچەواشيبردنی ڕای گشتی لە گرینگترین پرسی ڕۆژ، واتە کۆمەڵکوژیی فەلەستینییەکان زانی و ئیدانەی کرد.