حەماس: ئێمە ئامادەین بۆ دانوستان ئەگەر قەیرانی برسێتی لە غەززە کۆتایی پێبێت

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی دەستبەجێ بچێتەوە سەر دانوستانەکان لە ئەگەری گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان و کۆتایی هاتنی قەیرانی مرۆیی و برسێتی لە غەززە.
حەماس لە بەیاننامەیەکدا کە شەوی ڕابردوو بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند، "شەڕی برسێتی کە داگیرکەری سەهیۆنی لە کەرتی غەززە بەڕێوەی بردووە، ئێستا گەیشتووەتە ئاستێکی بەرگە نەگیراو و بووەتە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ژیانی زیاتر لە دوو میلیۆن فەلەستینی.
بزووتنەوەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، دەستبەجێ ئەم کۆمەڵکۆوژییە ڕابگرن کە لە لایەن هێزەکان داگیرکەرەکانەوە ئەنجام دراوە، بە بێ دواکەوتن و بە بێ مەرج پێداویستی خۆراک بگەنە هەموو ناوچەکانی غەززە و پاراستنی ئەو هاوکارییە مسۆگەڕ بکەن.
حەماس ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ پەیوەست بوون بە دانوستانەکان دووپاتکردەوە تا ئەو کاتەی هاوکارییە مرۆییەکان بگاتە خاوەن مافەکانی و قەیرانی مرۆیی و برسێتی کۆتایی پێبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە، ئەو دانوستانانەی کە لە ناو برسێتیدا ئەنجام دەدرێن، مانا و بەهای خۆی لەدەستداوە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، هەفتەی ڕابردوو لایەنی داگیرکەر بەبێ ئەوەی هیچ پاساوێک بدات لە دانوستانەکان کشایەوە و "هەرچەندە ئەوەندە نزیک بووین لە ڕێککەوتن."
هەینی ڕابردوو حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دوای ڕاوێژکاری بەرفراوان لەگەڵ گرووپە فەلەستینییەکان، ناوبژیوانان و وڵاتانی دۆست، وەڵامی کۆتایی خۆی بۆ ئەو پێشنیازە پێشکەش کردووە کە لەلایەن نێوەندگیرییەکانەوە پێشکەش کراوە و وەڵامی ئەرێنییان داوەتەوە.
هەروەها حەماس جەختی لە ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکەدا بۆ بەشداریکردن لە تەواوکردنی دانوستانەکان و پاڵپشتیکردنی لە هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی ئاگربەست.
لە لایەکی دیکەوە، دوابەدوای وەڵامدانەوەی حەماس بۆ پێشنیاری ئاگربەست هەفتەی ڕابردوو، حکومەتی داگیرکەر تیمی دانوستانکاری دۆحەی بانگهێشتی تەلئەبیب کرد بۆ ڕاوێژکاری.
لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی نەتانیاهۆ ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە وەڵامی حەماس، تیمی دانوستانکار بۆ ڕاوێژکاری زیاتر لە تەلئەبیب کشێندرایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٣٣٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٧ هەزار و ٦٤٣ کەس.
لە ئاسمانەوە هاوکاری تەنها ٥ بارهەڵگر بۆ غەززەی کە ڕۆژانە پێویستی بە ٨٠٠ بارهەڵگر هاوکاری هەیە، کرا و ئەمەش ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵمەتی ئەمریکا، فەڕەنسا و چەند وڵاتی دیکەی ڕۆژئاوایی بۆ دووپاتکردنەوەی تۆمەتە بێ بنەما و گاڵتەجارەکانیان لە دژی ئێرانی بە دیترهاوێژیی ئاشکرا و هەوڵ بۆ بەچەواشيبردنی ڕای گشتی لە گرینگترین پرسی ڕۆژ، واتە کۆمەڵکوژیی فەلەستینییەکان زانی و ئیدانەی کرد.