ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦١ هەزار و ٢٥٨ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٢٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٢ هەزار و ٤٥ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١٠٠ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٦٠٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٦١ هەزار و ٢٥٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥٢ هەزار و ٤٥ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر مەدەنییەکان لە غەززە. لە ئەنجامی هێرش سەر ئەو کەسانەی چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون ٦ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
کەتائیبی قەسام و سەرییەکانی قودس کە دوو لە گروپەکانی خۆڕاگری لە غەززەن لە ئۆپڕاسیۆنی جیادا پێگەکانی سوپای داگیرکەریان بە مووشەک و هاوەن بۆردومان کرد.
حەماس پلانی نەتانیاهۆی بۆ داگیرکردنی غەززە بە توندی ئیدانە کرد و بە پلانێکی جینۆسایدی ناوبرد کە دانوستانەکان تێکدەدات.
لەگەڵ پەسەندکردنی پلانی داگیرکردنی شاری غەززە لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە، نزیکەی یەک ملیۆن فەلەستینی کە لە باکووری کەرتی غەززە دەژین، جارێکی دیکە بە زۆر ئاوارە دەبن.