سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ مەحمود عەباس پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام دەدات

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی بزووتنەوە فەتحی فەلەستین پەیوەندیێکی تەلەفۆنی ئەنجام دایەوە.
بە پێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی راگەیاندنی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی بزووتنەوەی فەتحی فەلەستین پەیوەندیێکی تەلەفۆنی ئەنجام دایەوە. لە پەیوەندی تەلەفۆنییەکە باس لە گەشەپێدانەکانی کۆتایی و هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە کرا.
ئەردۆغان جەختی لەوە کرد کە بڕیاری رژێمی داگیرکەر بۆ کۆنترۆلکردنی تەواوی غەززە هیچ کات قابلی قبول نییە و تورکیا بۆ مسۆگەڕکردنی ئاگربەست لەناوچەکە بەردەوامە لە تەواوی هەوڵەکانی دیپلۆماتیک.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە راگەیەندراوەکانی فەڕەنسا، بەریتانیا و کەنەدا بۆ ناسینی دەوڵەتی فەلەستین گرنگن و ڕۆژئاوا ڕەخنەکانی لە دژی رژێمی داگیرکەر زیاد کردووە و تورکیا بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە بەردەوام دەبێت لە کارکردن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هەزاران کەس لە ناوچە داگیرکراوەکان و بە تایبەتی لە تەلئەبیب ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی سەر غەززە و ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلیان کرد.
لە ویلایەتی ماتۆ گرۆسۆی وڵاتی بەرازیل لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک ١١ کەس کوژران و ٤٥ کەسیش بریندار بوون.
ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران جەختی کرد کە ئێران وێڕای رووسیا یان بەبێ ئەو پێش بە کردنەوەی کۆریدۆری ئەمریکایی لە قەوقاز دەگرێت، چونکە ئەو کۆریدۆرە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچە و نەخشەی ژێئۆپۆلیتیکیی دەگۆڕێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی دوێنێی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە ٤٧ فەلەستینی شەهید بوون. ٤٠ کەس لە شەهیدەکان لە کاتی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی کرانە ئامانج.