لە لوبنان لە کۆگایەکی چەک تەقینەوەیەک ڕووی دا: ٦ سەرباز کوژران

لە باشووری وڵاتی لوبنان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی سەربازی ٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
سوپای لوبنان ڕاگەیاند، لە کاتی پشکنین لە کۆگایەکی چەک لە باشووری وڵات تەقینەوەیەک ڕووی دا و لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا لانیکەم ٦ سەربازی لوبنانی گیانیان لەدەستدا.
دەستنیشان کرا، تەقینەوەکە لە کۆگایەکی چەک لە ناوچەی وادی زیبکین لە نزیکەی شاری سوور ڕووی داوە. لە کاتی تەقینەوەکە تیمەکە هەوڵی دەدا چەکەکانی ناو کۆگاکە دەربهێنێت.
بە پێی راگەیەندراوەکە، چەند سەربازێکیش بریندار بوون.
هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە کە ئایا کەمینێک بووە یان نا.
لێپرسینەوە لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هەزاران کەس لە ناوچە داگیرکراوەکان و بە تایبەتی لە تەلئەبیب ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی سەر غەززە و ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلیان کرد.
لە ویلایەتی ماتۆ گرۆسۆی وڵاتی بەرازیل لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک ١١ کەس کوژران و ٤٥ کەسیش بریندار بوون.
ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران جەختی کرد کە ئێران وێڕای رووسیا یان بەبێ ئەو پێش بە کردنەوەی کۆریدۆری ئەمریکایی لە قەوقاز دەگرێت، چونکە ئەو کۆریدۆرە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچە و نەخشەی ژێئۆپۆلیتیکیی دەگۆڕێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی دوێنێی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە ٤٧ فەلەستینی شەهید بوون. ٤٠ کەس لە شەهیدەکان لە کاتی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی کرانە ئامانج.