کرێملین ڕاگەیاند: لووتکەی پوتین-ترامپ سبەینێ دەبێت

کرێملین لەبارەی لووتکەی بڕیارە لە نێوان پوتین سەرۆکی رووسیا و ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەبچێت ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
یوری ئوشاکۆڤ یاریدەدەری سەرۆکی رووسیا راگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ لووتکەی نێوان پوتین-ترامپ کە بڕیارە سبەینێ لە ئالاسکا بەڕێوەبچێت گەشتووە ئاستی تەواو بوون.
لووتکەی نێوان ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا و دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا سبیەنێ کاتژمێر ٢٢:٣٠ دەستپێ دەکات. ئوشاکۆڤ باسی لەوە کرد، هەردوو سەرۆک دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندراوێک بڵاو دەکەن.
ئوشاکۆڤ جەختی لەوە کرد کە پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکە دۆزینەوەی چارەسەری بۆ قەیرانی ئۆکراینا دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک لە ڕۆژئاوای شاری ئیدلب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا رووی دا و بەهۆیەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٧٧٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٤ هەزار و ٩٠٦ کەس.
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕاگەیاند کە پلانیان داڕێژتووە وەک بەشێک لە هێزەکانی سوپای وڵات هێزی مووشەکی پێکبهێنن.