ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦١ هەزار و ٧٧٦ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٧٧٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٤ هەزار و ٩٠٦ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٥٤ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٨٣١ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٦١ هەزار و ٧٧٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥٤ هەزار و ٩٠٦ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە هەرێمی جامو کەشمیر کە لە لایەن هیندستانەوە داگیر کراوە لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لانیکەم ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٥ کەسیش بریندار بوون.
تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک لە ڕۆژئاوای شاری ئیدلب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا رووی دا و بەهۆیەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش بریندار بوون.
کرێملین لەبارەی لووتکەی بڕیارە لە نێوان پوتین سەرۆکی رووسیا و ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەبچێت ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.