کۆگایەکی چەک لە نزیک شاری ئیدلب تەقیەوە: کوژراو و بریندار هەیە

تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک لە ڕۆژئاوای شاری ئیدلب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا رووی دا و بەهۆیەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش بریندار بوون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی تێلێگرامی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدلب بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، "بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، بەهۆی تەقینەوەکە کە لە ڕۆژئاوای شاری ئیدلب رووی دا، ٤ کەس شەهید بوون و ٤ کەسیش بریندار بوون."
بریندارەکان بۆ چارەسەرکردن گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و تیمە پزیشکییەکان لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخیان دەکەن.
پەیامنێرێکی تەلەفزیۆنی سوریا بڵاویکردەوە، تەقینەوەکە لە کۆگایەکی چەک لە ڕۆژئاوای ئیدلب رووی داوە و زنجیرەیەک تەقینەوەش لە شوێنی رووداوەکە رووی داوە و پێدەچێت بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنیەوە بووە.
چالاکوانان وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکانیان بڵاوکردەوە کە دوای تەقینەوەکە دووکەڵی ئەستوور لە ناوچەکەوە بەرزبووەتەوە.
هەروەها بەرگری شارستانی سوریا (کڵاو سپییەکان) پشتڕاستی کردەوە کە لە تەقینەوەکەدا بریندار هەبووە و ڕایگەیاند کە تیمەکانیان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون. بە گوتەی چالاکوانان، ڕەنگە کەسانێک لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکەدا گیریان خواردبێت.
٢٤ی تەمووزی ڕابردوو تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی تەقەمەنی لە نزیک شاری مەعرەت میسرین لە لادێی ئیدلب رووی دا و بەهۆیەوە ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدلب، کەمپەکانی ئاوارەکانی نزیک دەڤەرەکەش بەهۆی تەقینەوەکە زیانیان بەرکەوتووە و زۆرێک لە بریندارەکانیش ڕەوانەی بنکە تەندروستییە جیاوازەکان کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە هەرێمی جامو کەشمیر کە لە لایەن هیندستانەوە داگیر کراوە لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لانیکەم ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٧٧٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٤ هەزار و ٩٠٦ کەس.
کرێملین لەبارەی لووتکەی بڕیارە لە نێوان پوتین سەرۆکی رووسیا و ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەبچێت ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.