ژمارەی قوربانییەکانی لافاوەکەی پاکستان گەشتە ٣٣٠ کەس

بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لە باکووری وڵاتی پاکستان لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
چەند ڕۆژێکە لە باکووری وڵاتی پاکستان بارانی بەخوڕ کاریگەری زیاد کردووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی میدیاکانی وڵاتی، لە ئەنجامی رووداوەکەدا تاوەکو ئێستا ٣٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
زۆرتریان قوربانی لە هەرێمی خەیبەر پەختونخوا کەوتووە. لە هەرێمەکە ٣٠٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٢ کەسیش بێ سەروشوێنن. لە هەرێمی گیلگیت-بالتیستان ١٢ کەس و لە ئازاد کەشمیر ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی کارەساتەکە دەیان هەزار کەس بێ خانوو بێ ماون و گەلی ناوچەکە لە خێمەکان نیشتەجێ کراون.
کەشناسی هۆشداری دەدات کە بارانەکە تاوەکو ٢١ی ئاب بەردەوام دەبێت و مەترسی هەڵسانی لافاو و زەوی لەرزین بەردەوامە.
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی وڵات فەرمانی گواستنەوەی دەرمان و خۆراکی پێویست بۆ ناوچەکەی داوە.
هەروەها بەرپرسا داوا لە هاوڵاتیان دەکەن کە بەپەلە ناوچە خەتەرناکەکان بەجێ بهێڵن و هەروەها دەزگاکانی خێرخوازی دەستیان بە چالاکییەکانی فڕیاگوزاری لە ناوچەکە کردوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین، ئیدانەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ناوی حەماسی خستووە ناو لیستی ڕەش و ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارە هەوڵێکە بۆ پشتیوانی لە گێڕانەوەی سەهیۆنی.
لێژنەی نوێنەرایەتی کەسوکاری زیندانیانی سیاسی تیشکی خستە سەر تۆمەتەکانی ئەشکەنجەدان لە زیندانەکانی سەردەمی ئیدارەی مەحمود عەباس. لیژنەکە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو دەستگیرکراوانەی کردووە کە تەندروستییان لە مەترسیدایە.
نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە کۆتایی مانگی ئایارەوە لانیکەم هەزار و ٧٦٠ کەس لە غەززە لە کاتی داوای هاوکاریدا کوژراون، ئەمەش بە بەراورد بەو ئامارانەی لە مانگی ئابدا هاوبەش بوون، چەند سەد کەس زیادی کردووە.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٥١ کەس کە ١٠٨یان منداڵن.