پەرلەمانتاری هودا پار: دەبێت حکومەتەکان پشتیوانی ئەمنی بە کەشتییەکانی هاوکاری بدەن

شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب وتی، "لە بەرامبەر هێرشەکانی سەهیۆنییەکان دەبێت حکومەتەکان پشتیوانی ئەمنی بە کەشتییەکانی هاوکاری بدەن."
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست و باس لە چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤ کرد.
ناوبراو لە سەرەتای ڕاگەیەندراوەکە باس لە دوژمنی جەهەپە لە بەرامبەر بەها ئیسلامییەکان و دامەزرای خانەوادە کرد و وتی، "ئەم گەلە موسڵمانە و وەڵامی پێویست دەداتە بەو کەسانەی کە دوژمنایەتی خانەاودە دەکەن، بەو کەسانەی دەیانەوێت بە ئاساییکردنەوەی نمایشگەرایی ژن بقۆزنەوە، هەروەها بە جەهەپە کە بوێری ئەوەی هەیە سووکایەتی بە باوەڕی ئەم گەلە بکات."
"ئامانجی رژێمی داگیرکەر لەناوبردنی تەواوەتی گەلی غەززەیە"
دەمیر ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەی حەماس پێشنیاری ئاگربەستی قبول کردووە رژێمی داگیرکەر پلانەکانی جیاوازی هەیە و وتی، "سەهیۆنییەکان ستراتیژیای داگیرکاری هەمیشەیی لە غەززە بەڕێوە دەبن. بۆیە هەمیشە سەهیۆنییەکان ئەو لایەنە بوون کە ئاگربەستی کاتەییان هەڵوەشاندووە. ئەمە ڕاستیێکی ئاشکرایە کە رژێمی سەهیۆنی ئامانجی لەناوبردنی تەواوەتی گەلی غەززەیە."
"لە بەرامبەر هێرشەکانی سەهیۆنییەکان دەبێت حکومەتەکان پشتیوانی ئەمنی بە کەشتییەکانی هاوکاری بدەن"
دەمیر لە بەردەوامی وتی، "دەبێت بۆ ڕاگرتنی جینۆسایدەکەی لە غەززە بەپەلە هەنگاوی فیعلی بهاوێژرێت. بۆیە فلۆتیلای جیهانی سومود کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی ئابدا بۆ تێکشکاندنی گەماڕۆی سەر غەززە بەڕێوە بکەوێت بۆتە نیشانەی ئومێدەکان. سڵاو لەم جووڵانەوەیە دەکەین کە بڕیارە لە تورکیاوە ٤٠ کەشتی بەشداری تێدا بکات و لە شوێنی ئەوەی بەربەستی یاسایی دانێن، دەبێت لە بەرامبەر هێرشەکانی سەهیۆنییەکان حکومەتەکان پشتیوانی ئەمنی بە کەشتییەکان بدەن."
"ئەو حکومەتانەی لە تەنیشت گەلەکەیانەوە ناوەستن، وەک پەڵەیەکی تاریک دەچنە ناو مێژووەوە"
دەمیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتەکان بۆ بەرژەوەندییەکانی بچووک لە بەرامبەر جینۆساید لە غەززە بێ دەنگن بەڵام گەلەکان سەریان لە بەرامبەر ئەم ڕەوشە نزم نەکردوون.
دەمیر وتی، "ئێمە پێمان وایە دەستپێشخەری فلۆتیلای ئازادی کە بۆ پشتگیریکردنی خوشک و براکانی لە غەززە دەست پێدەکات، دەگۆڕێت بۆ بزووتنەوەیەکی هاودەنگی بەرفراوان، ملیۆنان کەس لە ڕێگەی وشکانییەوە دەهێنێتە سنوورەکان. هیوادارین ئەم هەنگاوە کۆتایی بە خوێنڕشتنی غەززە بهێنێت و ئابڵوقە بشکێنێت، و وەک کارێکی شەرەفمەندانە لە مێژوودا تۆمار بکرێت. ئەو حکومەتانەی لە تەنیشت گەلەکەیانەوە ناوەستن، وەک پەڵەیەکی تاریک دەچنە ناو مێژووەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عبدالملک الحوثی ڕابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ڕاگەیاند، هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر کە بە پشتیوانی ئەمریکا ئەنجام دەدات "شەرمی سەردەمە" و یەمەن بێ ڕاوەستان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بۆ پرسە و سەرەخۆش سەردانی باڵیۆزخانەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە ئەنقەرە کرد.
هەزاران کەس لە مەغریبییەکان لە مەراکش و مەکنەس خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و پشتیوانی خۆیان بۆ فلۆتیلای جیهانی سومود دەربڕی کە بەرەو غەززە بەڕێکەوت و بانگەوازیان بۆ سەرکردەکانی ئەو وڵاتە کرد.
لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ لە ئەنجامی هێرش سەر سەربازەکان ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا.