ناڕەزایەتییەکان لە دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە زیادبووندایە: لەسەر یادگاری هۆلۆکۆست لە شاری لیۆن "غەززەی ئازاد" نووسرا

لە سەر یادگاری "هۆلۆکۆست" لە شاری لیۆنی وڵاتی فەڕەنسا "غەززەی ئازاد" نووسرا کە لە کۆتایی هەفتەدا کرایەوە.
ئەو شوێنەوارە کە بەرزییەکەی سێ مەتر دەبێت، دەکەوێتە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەر کە جولەکەکان لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا دیپۆرتکرانەوە بۆ ئۆردوگاکانی کۆکردنەوە.
لە کاتێکدا سیاسەتمەدارانی نزیک لە لۆبی جوولەکەکانی فەرەنسا ئەو ڕووداوەیان بە "دژە جوولەکەگەرایی" وەسف کرد، زۆرێک لە چاودێران ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم کارە کاردانەوەیەکی سروشتی و ڕەوا بوو لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە غەززە ئەنجام دەدەن.
لەگەڵ بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئەوروپا دژی ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە چەند مانگێکە لە غەززە ئەنجام دەدرێن، بەپێی زانیارییەکان خۆپیشاندانی گشتی بۆ ڕاکێشانی سەرنج بۆ ئەم جۆرە کۆمەڵکوژییە لە زیادبووندایە.
گریگۆری دۆسێت، سەرۆکی شارەوانی لیۆن، ئەو نووسینەی لەسەر دیوارەکە بە "قبووڵنەکراو" وەسف کرد. گیدۆن ساعر، بەناو وەزیری دەرەوەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی، فەرەنسای بە "بەئاگابوونەوە" تۆمەتبار کرد. بەڵام داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم جۆرە تۆمەتانە هەوڵێکە بۆ شاردنەوەی ئەو تاوانە جەنگییانەی کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە غەززە ئەنجامی داوە.
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند کە لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا ٦٤٦ ڕووداوی دژە جوولەکە لەو وڵاتە تۆمار کراوە. بەڵام بێدەنگی و دوو پێوەرەکانی حکومەتی فەڕەنسا بەرامبەر بە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی، لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی دەیان هەزار کەسی مەدەنی لە غەززە لە هەمان ماوەی ساڵدا، بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٢٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦١ هەزار و ٥٨٣ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٧٠ کەس کە ١٠یان منداڵن.
حمدالله فیترەت جێگری وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕایگەیاند، هەندێک "کەسانی نابەرپرس" "ئاماری زۆر بەرز و درۆ" سەبارەت بە ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکە بڵاودەکەنەوە.
لە وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمیکی هەڵگری زیاتر لە ١٠٠ کەس لانیکەم ٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا.