نەتەوە یەکگرتووەکان: سوپای میانمار لە دوای کودەتاکەوە ٧ هەزار و ١٠٠ موسڵمانی ڕۆهینگیای کۆمەڵکوژ کردووە

نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە سوپای میانمار لە دوای کودەتا سەربازییەکەی ساڵی ٢٠٢١ەوە ٧ هەزار و ١٠٠ موسڵمانی ڕۆهینگیای لە ویلایەتی ڕاخین شەهید کردووە و بەپێی ڕاپۆرتەکە یەک لەسەر سێی ئەوانەی کوژراون ئافرەت و منداڵ بوون.
لە دوایین ڕاپۆرتدا کە نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردووەتەوە، ئاشکرایکردووە، لەدوای کودەتا سەربازییەکەی ساڵی ٢٠٢١، سوپای میانمار لانیکەم ٧ هەزار و ١٠٠ موسڵمانی ڕۆهینگیای لە ویلایەتی ڕاخین شەهید کردووە، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەوانەی کوژراون ئافرەت و منداڵن.
بەپێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەدوای کودەتاکەوە لانیکەم ٢٩ هەزار و ٥٦٠ کەس بە هۆکاری سیاسی دەستگیر کراون و زیاتر لە ٢٢ هەزار کەسیش لە دادگا سەربازییەکان بێ ئەوەی مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانەیان هەبێت دەستبەسەر کراون.
جگە لەوەش لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا سەدان هەزار هاوڵاتی مەدەنی ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن. لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ەوە نزیکەی ١٥٠ هەزار ڕۆهینگیا پەنایان بۆ بەنگلادیش بردووە. ئەم ژمارەیە ژمارەی پەنابەرانی ڕۆهینگیا کە لە بەنگلادیش نیشتەجێن، دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن کەس.
ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "گەلی ڕۆهینگیا و ڕاخین قورسترین باجی هێرشە بێ جیاوازیەکانی سوپا بۆ سەر خەڵکی سڤیل دەدەن"، ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای میانمار بەرپرسیارە لە ئاوارەکردنی زۆرەملێ، بێسەروشوێنکردن، دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە، سووتاندنی گوندەکان و کۆمەڵکوژی دووبارە.
تورک جەختی لەوە کردەوە کە وێنەکانی بیرهێنانەوەی کۆمەڵکوژیەکانی ساڵی ٢٠١٧ زیندوو دەکرێنەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە سوپا بە نزیکەیی بێ سزای تەواو مامەڵە دەکات.
تورک ئاماژەی بەوەدا کە پێشێلکارییەکان پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە و داوای خۆی دووپاتکردەوە کە تەواوی دۆسیەی میانمار ئاراستەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بکرێت. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت هەنگاوی کۆنکرێتی بنرێت بۆ "وەستاندنی توندوتیژی بێمانا" دژی خەڵکی مەدەنی و زۆر گرنگە هاوکاری مرۆیی بەپەلە پێشکەش بەو کەسانە بکرێت کە ساڵانێکە لەگەڵ برسێتی و ئاوارەیی و ستەمدا دەژین.
ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هەم پارەی مرۆیی بەپەلە دابین بکەن و هەم سوپای میانمار ناچار بکەن کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان لێپرسینەوە بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عبدالملک الحوثی ڕابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ڕاگەیاند، هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر کە بە پشتیوانی ئەمریکا ئەنجام دەدات "شەرمی سەردەمە" و یەمەن بێ ڕاوەستان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بۆ پرسە و سەرەخۆش سەردانی باڵیۆزخانەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە ئەنقەرە کرد.
هەزاران کەس لە مەغریبییەکان لە مەراکش و مەکنەس خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و پشتیوانی خۆیان بۆ فلۆتیلای جیهانی سومود دەربڕی کە بەرەو غەززە بەڕێکەوت و بانگەوازیان بۆ سەرکردەکانی ئەو وڵاتە کرد.
لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ لە ئەنجامی هێرش سەر سەربازەکان ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا.