بزووتنەوەی انصارالله ٤ ئۆپڕاسیۆن لە دژی رژێمی داگیرکەر ئەنجام دەدات

بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی غەززە و لە وەڵامی جینۆساید، بینای ستافی گشتی دوژمنی داگیرکەر، فڕۆکەخانەی بن گوریون، وێستگەی کارەبای حەدێرە، بەندەری ئوسدۆد و کەشتی MSC ABY کە پەیوەندی بە داگیرکەرییەوە هەیە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک کردە ئامانج.
یەحیا سەریع وتەبێژی انصارالله لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەوان زنجیرەیەک ئۆپڕاسیۆنیان بۆ پشتیوانی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و موجاهیدەکانیان ئەنجام داوە.
سەریع، بە ئاماژەدان بەوەی کە هێزی فڕۆکەوانی بێفڕۆکەوانیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن چوار ئۆپڕاسیۆنی سەربازیی بە چوار فڕۆکەی بێ سەرنشین ئەنجام داوە و وتی، "یەکەمیان بینای ئەرکانی گشتیی ئیسرائیلی لە ناوچەی یافای داگیرکراو بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری سەمەد-٤ کردە ئامانج، ٣ ئۆپڕاسیۆنەکەی دیکە وێستگەی کارەبای حەدێرە، فڕۆکەخانەی لۆد (بێن گوریۆن) لە یافا و بەندەری ئوسدود لە فەلەستینی داگیرکراو کرا ئامانج و بە ئیزنی خودا، بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان گەیشتن."
سەریع بە ئاماژەدان بەوەی کە ئۆپڕاسیۆنێکی دیکە دژی کەشتیی MSC ABY ئەنجام دراوە کە پەیوەندی بە رژێمی داگیرکەر هەبووە و وتی، "بۆ پشتڕاستکردنەوەی بەردەوامی قەدەغەکردنی هاتوچۆی دەریایی سەر بە دوژمنی ئیسرائیل لە دەریای سوور و دەریای عەرەبی، هێزی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی هاوبەشیان ئەنجام دا. لە چوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، کەشتیی MSC ABY کە قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراوی پێشێل کردووە و پەیوەندی بە دوژمنی ئیسرائیلەوە هەیە، لە باکووری دەریای سوور لەلایەن دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکێکی کروز کرایە ئامانج و بە یارمەتی خودا ڕاستەوخۆ لێیدرا."
سەریع لە بەردەوامی وتی، "لە ساڵیادی مەولودی پێغەمبەری خودادا (صلی الله علیه و سلم)، بە سەروەرمان پێغەمبەری مەزن دەڵێین:
ئەی پێغەمبەری خوا! ئێمە خەڵکی یەمەن خەڵکی ئیمان و حیکمەتین. هەروەک چۆن دوێنێ پشتگیریتان کردین، ئەمڕۆش پشتگیریتان دەکەین و سبەی پشتگیریتان دەکەین. ئێمە پابەندین بە پەیمانەکەتەوە، پشتگیری لێدەکەین، بە توندی پێیەوە دەگرین و پابەندین پێیەوە.
ئێمە لەسەر ڕێگای تۆ پێشڕەوی دەکەین... بە سوننەتی تۆدا دەڕۆین... لە ڕێگای تۆدا یەکگرتووین.
ئێمە پاشەکشە ناکەین کاتێک ئەوانی تر پاشەکشە دەکەن، کاتێک وازی لێدەهێنن وازی لێناهێنین، درێغی ناکەین کاتێک دوودڵ دەبن و ڕوودەکەنەوە؛ دەگەڕێنەوە دواوە و بێ هیوا دەبن.
لە جێگای پیرۆزی جیهاد و بەرزترین پێگەی بەرخۆدان و پشتیوانیکردن و هاوکاریکردنی برا چەوساوەکانمان لە غەززە یادی لەدایک بوونی پڕ بەرەکەتتان دەکەینەوە. هێرشەکانی دژیان درێژتر بووە، گەمارۆ چڕتر بووەتەوە، دوژمن هەوڵی لەناوبردنی داوە بە کوشتن و برسیکردنیان؛ لاوازەکان وازیان لێهێناوە و خیانەتکارانیش پیلانیان لە دژی داڕشتووە. چاوی ترسنۆکەکان هەرگیز نەخەون!
ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنیان تا هێرشەکان بۆ سەریان ڕاوەستێنرێت و گەمارۆکە هەڵدەگیرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٢٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦١ هەزار و ٥٨٣ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٧٠ کەس کە ١٠یان منداڵن.
حمدالله فیترەت جێگری وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕایگەیاند، هەندێک "کەسانی نابەرپرس" "ئاماری زۆر بەرز و درۆ" سەبارەت بە ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکە بڵاودەکەنەوە.
لە وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمیکی هەڵگری زیاتر لە ١٠٠ کەس لانیکەم ٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا.