مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان سەرۆکی گشتی إتحاد العلماء بە بۆنەی جەژنی رەمەزان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و چەند پەیامی گرنگ دایەوە.
مەلا ئەنوەر لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی تەواوی ئوممەتی ئیسلام کرد و داوای کرد کە ببێتە وەسیلەی یەکێتی و یەکڕیزی مسوڵمانان و رزگاری لە ژێر ستەمی کافرەکان.
"بە هیوای خوای گەورە گەلی ستەملێکراو لە زوڵمی کافرەکان ڕزگار بکات"
مەلا ئەنوەر پیرۆزبایی جەژنی تەواوی ئوممەتی ئیسلام کرد و وتی، "پیرۆزبایی جەژنی هەموو مەزلوم و ستەملێکراوان دەکەم، بەتایبەتی لە فەلەستین و ئەفغانستان و ئەوانەی لەژێر ستەمدان. هیوادارم خوای گەورە بە زووترین کات گەلی ستەملێکراو لە زوڵمی کافرەکان ڕزگار بکات. داوا لە پەروەردگارم دەکەم بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە یەکڕیزی و تەبایی موسڵمانان مسۆگەر بکات."
"خوای گەورە هەرگیز دوژمنانی ئیسلام نەکاتە سەرکردە بەسەرماندا"
مەلا ئەنوەر جەختی کردەوە کە دوعا بۆ موسڵمانان دەکات هێز و دەسەڵات بەرامبەر دوژمنەکانیان ببەخشێت و رایگەیاند، "خوای گەورە موسڵمانان بەسەر دوژمناندا سەرکەوتوو بکات. خوای گەورە هەرگیز جولەکە و مەسیحی و سۆسیالیست و شیوعی و دوژمنانی ئیسلام نەکاتە سەرکردەی موسڵمانان. بەهیوای یەکڕیزی موسڵمانان. لە خوای گەورە داواکارم بیانکاتە حاکم بەسەر کافرەکاندا. لە پەروەردگارم دەپاڕێمەوە کە سەرکەوتن بە موسڵمانان ببەخشێت. خوای گەورە هەرگیز دەرفەت نەدات بەو کەسانەی شەڕ دژی ئیسلام و بەهاکانی دەکەن. هیوادارم ئوممەتی ئیسلام لە بەرامبەر دوژمنەکانیان سەرکەوتوو بن. ئاواتەخوازم موسڵمانان لە تەواوی جیهان بەتایبەت لە تورکیا ببنە حاکم."
قلچئەرسلان لە بەردەوامی داوای کرد کە تەواوی عیبادەتەکانی مسوڵمانەکان لە کن خوا مەقبول بێت و دواتر وتی، "خوای گەورە هیدایەتی ئەو کەسانە بدات کە لە ئیسلام دوور دەکەونەوە. ئەگەر هیدایەت نەبن، پەروەردگارم ڕیسوایان بکات و وێرانیان بکات. مەهێڵن سەروەری میللەت بکەوێتە دەستیان."
"دەبێت موسڵمانان کۆتایی بە ناڕەزایی خۆیان بهێنن و سەردانی یەکتر بکەن"
مەلا ئەنوەر لە کۆتاییدا چەند ئامۆژگاریێک دایەوە و وتی، "پێویستە موسڵمانان بە جەژن شاد بن چونکە خوای گەورە لە گوناهەکان خۆش دەبێت. پێغەمبەرمان لە یەکێک لە حەدیسەکانیدا دەفەرموێت: هەرکەسێک لە جەژندا تاوانێک بکات، وەک ئەوە وایە لە ڕۆژی قیامەتدا لەبەردەم خوای گەورەدا تاوانێکی کردبێت. دەبێت موسڵمانان لەو ڕۆژەدا کۆتایی بە ناڕەزایی خۆیان بهێنن و سەردانی یەکتر بکەن. بچووکەکان ڕێز لە گەورەکان بگرن و دەستیان ماچ بکەن، گەورەکانیش سەری بچووکەکان ماچ بکەن و ڕەحمیان پێ بکەن. بەتایبەت لەم جەژنەدا پێویستە موسڵمانان سەردانی ئەو کەسانە بکەن کە لە هەڵەدان و ئامۆژگاریان بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئوسامە حەمدان ئەندامی ئۆفیسی سیاسی حەماس جەختی لەوە کرد کە دوای شەهادەتی یەحیا سینوار بزووتنەوەکە بە دەست بۆشایی سەرکردایەتییەوە ناناڵێت و ئیدعاکانی دامەزراندنی "ئەنجومەنی سەرکردایەتی"ـی رەتکردەوە.
عەزیز تەکدال یەکێک لە خزمەکانی خوالێخۆشبوو فەسیح گولەر ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا باسی لەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەی ٤ ساڵ بە سەر کۆچی دواییەکەی تێپەڕیوە بەڵام ئێشی کۆچی دوایی مامۆستا هێشتا تازەیە.
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.