بەهۆی گەرمای زۆرەوە لە ئێران ٢ ڕۆژ پشوو راگەیەندرا

بەهۆی ئەو گەرمایە زۆرەی لە ئێراندا هەیە، هەموو دامودەزگاکان لە سەرانسەری وڵات لە ڕۆژانی ٢-٣ی ئابدا داخران.
عەلی بەهادوری چەهرومی وتەبێژی حکوومەتی ئێران سەبارەت بەم بابەتە راگەیاند، "پێشنیارەکەی وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەوەی ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە سەرتاسەری وڵات پشوو بکرێت بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان بەهۆی ئەو گەرمایە بێ وێنەیەی لەم ڕۆژانەدا هەیە، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە قبوڵکرا".
لە بەشێک لە شارەکانی باشووری ڕۆژئاوای وڵات پلەی گەرما دەگاتە ٥١ پلە. پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە تارانی پایتەخت ٤٠ پلە بێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک لە ڕۆژئاوای شاری ئیدلب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا رووی دا و بەهۆیەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٧٧٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٤ هەزار و ٩٠٦ کەس.
کرێملین لەبارەی لووتکەی بڕیارە لە نێوان پوتین سەرۆکی رووسیا و ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەبچێت ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕاگەیاند کە پلانیان داڕێژتووە وەک بەشێک لە هێزەکانی سوپای وڵات هێزی مووشەکی پێکبهێنن.