وێنەیەکی ترسناک لە لیبیا
ئەو لافاوەی لە لیبیا روویدا بووە هۆکاری کارەساتێکی گەورە.
لە وڵاتی لیبیا هەزاران کەس ژیانی خۆیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش بێسەروشوێن بوون لە ئەنجامی ئەو لافاوەی کە رووی دا.
خەڵک ئیتر ناتوانن لە بۆنی لاشە دەربچن. مشتومڕەکە سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە دەستی پێکرد.
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە کە ١١ هەزار و ٣٠٠ کەس لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستداوە بەڵام وەزارەتی تەندروستی لیبیا وەڵامی نەتەوە یەکگرتووەکانی دایەوە و رایگەیاند ٣ هەزار و ٢٥٢ کەس لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
ئەو لافاوەی کە لە ١٠ی ئەیلول لە لیبیا روویدا، بووە هۆی لەناوچوون و زیانەکانی گەورە.
لە ئەنجامی ئەو لافاوەی کە روویدا هەزاران کەس ژیانی خۆیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لیبیا عبدالله بەتیلی سەردانی شاری دەرنی کرد و وتی کە "ئەو قەیرانەی کە توانا و سیاسەت و سنوورەکانی لیبیا تێپەڕاندووە."
هەروەها مەترسی بڵاوبوونی نەخۆشیەکان لە ناوچەکە هەیە. بۆیە لە هەندێک ناوچەی شاردا خەڵک بە دەمامکەوە دەچنە دەرەوە بەهۆی بۆنی تەرمی مردووەکانەوە.
عوسمان عەبدولجەلیل، وەزیری تەندروستی حکومەتی یەکێتی لیبیا، سەبارەت بەو بابەتە رایگەیاند کە پێویستە هەموو لایەنەکان ژمارەی فەرمی مردووەکان قبوڵ بکەن کە لەلایەن وەزارەتەوە راگەیەندراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بڕیارە ئەمریکا تا ٣٠ی ئەیلول بەتەواوەتی کۆتایی بە بوونی سەربازی خۆی لە عێراق بهێنێت، کە لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە لەشکرکێشی دەستیپێکردووە.
حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هەوڵی رژێمی داگیرکەر بۆ داخستنی مزگەوتی ئیبراهیم و سەبارەت خەتەری هەوڵەکە هۆشداری دایەوە.
یەلدا موعەیری بە پێی یاسای سیخوڕی کە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٥ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
عومەر بۆلات، وەزیری بازرگانی تورکیا لەگەڵ ماجید لەجماوی باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە کۆبووەوە و هەوڵەکانی پەرەپێدانی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی هاوکارییەکان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان تاوتوێ کرد.