بارانی بەخوڕ دەبێتە هۆی هەڵسانی لافاو لە چین: ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا

لە وڵاتی بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لانیکەم ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
تۆڕی تەلەفزیۆنی جیهانی چین (CGTN) بڵاویکردەوە، وشکەساڵی بەردەوام لە پەکین کاریگەری خراپی لەسەر ژیان هەیە.
بەپێی سەرچاوە فەرمییەکان، لە ناوچەی میون لە پەکین بەهۆی لافاوەوە ٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٢ کەسیش لە ناوچەی یانچینگ گیانیان لەدەستداوە.
هەوڵەکانی فریاگوزاری لافاو لە سەرانسەری وڵاتدا خێراتر بوون، هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ هاوڵاتیانی ونبوو بەردەوامن.
تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری و کەرەستەی فریاگوزاری ڕەوانەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی لافاو کراون و تا ئێستا ٨٠ هەزار و ٣٣٢ کەس چۆڵکراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵکوژییە سیستماتیکییەکان لە دژی خەڵکی مەدەنی لە غەززە بەردەوامە و ڕایگەیاند کە هێزە داگیرکەرەکان بە قسەی "گەڕانێکی مرۆیی" هەوڵی فریودانی بیروڕای گشتی جیهان دەدەن.
لە وڵاتی ژاپۆن بەهۆی کاریگەری گەرمای زۆر ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠ هەزار و ٨٠٤ کەسیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە شارۆچکەی سیلوانی شاری قودس خانوویێک و دیواری دەوروبەری شوێنێکی کار و خانوویێکی ڕوخاند.
فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینن ئونروا ڕایگەیاند، لە ئێستادا خراپترین سیناریۆی برسێتی لە کەرتی غەززە ڕوودەدات.