لە پارێزگای لۆرستان ٨ کەس لە ناو بیرێکدا خێنکان

لە شاری کۆیەشتی پارێزگای لۆرستانی وڵاتی ئێران ٨ کەس لە ناو بیرێکی کشتوکاڵیدا خێنکان.
رووداوەکە لە دوێنێ کاتژمێر ١٩:٣٠ی لە شارۆچکەی کونانی شاری کۆیەشتی پارێزگای لورستان رووی دا.
بە پێی زانیارییەکانی بەدەستهاتوو، کەسێک بەهۆی لەکارکەوتنی ئامێری هەڵدانی ئاوی ناو بیرەکە چووە ناو بیرەکە بەڵام تووشی تەنگەنەفەسی بووە و نەیتوانیوە بگەڕێتەوە.
٧ کەسی دیکەش دوابەدوای یەکتردا بۆ رزگارکردنی گیرخواردووەکان چوونەتە ناو بیرەکە بەڵام هەموویان بەهۆی کەمیی ئۆکسجینەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوونەتە و نەیانتەوانیوە بگەڕێنەوە.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی بەرگری شارستانی رەوانەی ناوچەکە کران. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا تەرمی بێ گیانی ٨ کەس لە ناو بیرەکە دەرێنرا.
موراد ناسڕی قایمقامی شارۆچکەکە پشتڕاستی کردەوە کە لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ئاماژەی بەوە کرد کە سەرجەمیان کەسوکاری یەکتر بوون.
داواکاری گشتی کونان راگەیاند، لەبارەی رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێ کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێڵێک ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١٠٤ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرش سەر شاری تولکەرم و کەمپی پەنابەرانی نور شەمس.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٨١٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٤٧٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی چەندین مانگە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و غەززەی ناچاری برسێتی کردووە. هیشام مەهنا وتەبێژی ئەنجومەنی خاچی سووری نێودەوڵەتی وتی، "غەززە ئیتر دۆزەخێک لە سەر زەوییە. مانەوە لە ژیان بووە تێکۆشانی ڕۆژانە."