رێکخراوی تەندروستی جیهانی: لە سوریا ١٦ ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاری بەپەلەی تەندروستی مرۆیی هەیە

تەدرۆس ئەدهانۆم گەبریەسوس هەماهەنگکاری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی راگەیاند، لە سوریا ١٦ ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاری بەپەلەی تەندروستی مرۆیی هەیە.
تەدرۆس ئەدهانۆم گەبریەسوس هەماهەنگکاری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە راگەیەندراوێک لەبارەی دۆخی کۆتایی سوریا راگەیاند، "لە سەرانسەری سوریا نزیکەی ١٦ ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاری بەپەلەی تەندروستی مرۆیی هەیە."
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە سندووقی موداخەلەی بەپەلە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ٣ ملیۆن دۆلار هاوکاری رێکخراوەکەی کردووە و ئەمەش بووە هۆی گەشتنی هاوکاری تەندروستی مرۆیی بە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەس.
گەبریەسوس ئاماژەی بەوە کرد کە خزمەتی تەندروستی بۆ ئاوارەکان دابینکراوە و وتی، "بەڵام پێویستی بە هاوکاری زیاتر هەیە" و بانگێشتی زیاترکردنی پشتگرییەکان کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥ خانووی مەدەنییەکانی کردە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥٠ کەس شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرش سەر خان یونس و ناوچەکانی دیکە ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید بوون.
لە لووتکەی کە لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە بەڕێوەدەچێت گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی پێویست بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سەر گەلی فەلەستین، مسوگەڕکردنی ئاگربەست و گەیاندنی هاوکاری بۆ غەززە دەکرێت.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە ئەنجامی پشتیوانی لە بەرخۆدانی غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بۆ جاری سێیەم فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی کردە ئامانج.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، سەرجەم سزاکانی سەر سوریا هەڵدەگرن.