رژێمی داگیرکەر لە تەواوی شەو کۆمەڵکوژی ئەنجام دایەوە: ٥١ شەهید

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە ٥١ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە تەواوی شەو بەردەوام بوو لە جینۆساید و کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکانی کە شەو ئەنجام دران لانیکەم ٥١ فەلەستینی شەهید بوون. لە کاتی هێرشەکاندا بە تایبەت شار و کەمپی جیبالیا لە باکووری کەرتی غەززە کرا ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٤٥ کەس شەهید بوون. بەشێکی گەورەی شەهیدەکان ئافرەت و منداڵەکان بوون.
بە پێی راگەیەندراوی ڕۆژنامەنووسان، لە ئەنجامی هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر خانوو ڕوخێرا و تەرمی قوربانییەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی عەودە و ئەندەنۆسیا کران. لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا هێشتا تەرمی قوربانییەکان هەیە.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان سەر ناوچەی ئەلمەواسی لە شاری خان یونس پیاوێک، هاوسەرەکەی و ٢ کچەکەی شەهید بوون. هەروەها خانوویێک لە قەزای فوخاری کرا ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ١٧٢ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە و دەیان هەزار کەسیش هێشتا بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە لووتکەی کە لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە بەڕێوەدەچێت گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی پێویست بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سەر گەلی فەلەستین، مسوگەڕکردنی ئاگربەست و گەیاندنی هاوکاری بۆ غەززە دەکرێت.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە ئەنجامی پشتیوانی لە بەرخۆدانی غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بۆ جاری سێیەم فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی کردە ئامانج.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، سەرجەم سزاکانی سەر سوریا هەڵدەگرن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١١٤ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرش سەر شار و کەمپی جەنین و هەوڵی سڕاندننی ناسنامەی ناوچەحکە دەدات.