داگیرکەران لە نابلوس منداڵێک بریندار دەکەن و گەنجێکی بریندار دەستبەسەر دەکەن

سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە ناوچەی شاری قەدیمی نابلوس منداڵێکی ١٦ ساڵەیان بریندار کرد و هەروەها گەنجێکی برینداریان دەستبەسەر کرد.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر ناوچەی شاری قەدیمی شاری نابلوس لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو. لە ئەنجامی هێرشەکەدا منداڵیکی ١٦ ساڵە لە قاچیوە بریندار بوو و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، هێزەکانی داگیرکەر گەنجێکی بریندار بە ناوی مەجەد عەقوبیان دەستبەسەر کرد. لە کاتی هێرشەکەدا بەهۆی بەکارهێنانی بۆمبی گازی ١٠ کەس تووشی خەتەری خێنکان بوون.
یەکە تایبەتەکانی داگیرکەر لە بەربەیانی هێرشیان کردە سەر گەڕەکی یاسمین.
هێزەکانی داگیرکەر چوونەوە بۆ ناو ناوچەکانی حوارە، دەیر شەڕەف و چەند ناوچەیەکی دیکەی شاری قەدیمیان داخست.
لە کاتی هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر بۆمبی گاز و دەنگ بەکارهێنرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرییەکانی قودس ئۆپڕاسیۆنێکی تۆکمەی کەمینیان دژی سوپای داگیرکەر ئەنجام دا بە بەکارهێنانی بۆمبێک کە لە تەقەمەنی دروستکرابوو کە لەلایەن سوپای داگیرکەرەوە بەجێماوە.
بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند کە بە مووشەک بە شێوەی سەرکەوتوو فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە خاکەکانی داگیرکراو کراوە ئامانج.
فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتیی رێکخراوی فریاگوزاری و کرێکارانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئونروا رایگەیاند کە پلانی یارمەتییە مرۆییەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ غەززە پێچەوانەی بنەما سەرەتاییەکانی یارمەتییە مرۆییەکانە و شکست دەهێنێت.
ئەنجومەنی تێکۆشان لە دژی دیواری دابەشکەر و نیشتەجێگاکان لە خاکەکانی فەلەستین راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا هەوڵی دروستکردنی ٤ نیشتەجێگای نوێ لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو دراوە.