لە غەززە ڕۆژنامەنووسێکی دیکە کوژرا

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کردنە ئامانجی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە. لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر جیبالیا ڕۆژنامەنووس حەسەن ئەبو وەردە و ژمارەیەکی زۆر ئەندامی خانەوادەکەی شەهید بوون. ژمارەی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان گەشتە ٢٢١ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە جارێکی دیکە ڕۆژنامەنووسانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرش سەر گەڕەکی نەزلە لە شاری جیبالیا لە باکووری غەززە ڕۆژنامەنووس حەسەن مەجدی ئەبو وەردە و ژمارەیەکی زۆر کەس لە ئەندامانی خانەوادەکەی شەهید بوون.
بە پێی راگەیەندراوی ئاژانسی فەرمی فەلەستین وەفا، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا خانووکە بە گشتی ڕوخا و تیمەکانی تەندروستی گواسترانەوە ناوچەکە بۆ دەرێنانی تەرمی شەهیدەکان و بریندارەکان.
سەرچاوە خۆجێییەکان رایانگەیاندووە کە ئەبو وەردە ساڵانێکی زۆرە ڕۆژنامەنووس بووە لە غەززە و لەم دواییانەشدا هەوڵێکی چڕ و پڕی داوە بۆ بەڵگەنامەکردنی ئەو دڕندەییانەی لە مەیدانەکەدا بوون.
لەگەڵ شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووس ئەبو وەردە، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە دوای شەڕی جینۆسایدەوە کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی پێکردووە، گەیشتووەتە ٢٢١ ڕۆژنامەنووس، سەرەڕای ئەوەش سەدان ڕۆژنامەنووس بریندار بوون یان دەستبەسەر کران.
بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بەئامانجکردنی بە ئەنقەستی ڕۆژنامەنووسان نیشان دەدات کە ڕۆژ بە ڕۆژ ئازادی ڕۆژنامەگەری زیاتر و زیاتر لە پێ دەدرێت. زۆرێک لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم هێرشانە بۆ سەر ئەندامانی ڕۆژنامەگەری تاوانێکی جەنگی ڕوون و ئاشکرایە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرییەکانی قودس ئۆپڕاسیۆنێکی تۆکمەی کەمینیان دژی سوپای داگیرکەر ئەنجام دا بە بەکارهێنانی بۆمبێک کە لە تەقەمەنی دروستکرابوو کە لەلایەن سوپای داگیرکەرەوە بەجێماوە.
بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند کە بە مووشەک بە شێوەی سەرکەوتوو فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە خاکەکانی داگیرکراو کراوە ئامانج.
فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتیی رێکخراوی فریاگوزاری و کرێکارانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئونروا رایگەیاند کە پلانی یارمەتییە مرۆییەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ غەززە پێچەوانەی بنەما سەرەتاییەکانی یارمەتییە مرۆییەکانە و شکست دەهێنێت.
ئەنجومەنی تێکۆشان لە دژی دیواری دابەشکەر و نیشتەجێگاکان لە خاکەکانی فەلەستین راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا هەوڵی دروستکردنی ٤ نیشتەجێگای نوێ لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو دراوە.