ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٣ هەزار و ٩٣٩ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٩٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٢ هەزار و ٧٩٧ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٣٨ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٢٠٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٣ هەزار و ٩٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٢ هەزار و ٧٩٧ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند کە بە مووشەک بە شێوەی سەرکەوتوو فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە خاکەکانی داگیرکراو کراوە ئامانج.
فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتیی رێکخراوی فریاگوزاری و کرێکارانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئونروا رایگەیاند کە پلانی یارمەتییە مرۆییەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ غەززە پێچەوانەی بنەما سەرەتاییەکانی یارمەتییە مرۆییەکانە و شکست دەهێنێت.
ئەنجومەنی تێکۆشان لە دژی دیواری دابەشکەر و نیشتەجێگاکان لە خاکەکانی فەلەستین راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا هەوڵی دروستکردنی ٤ نیشتەجێگای نوێ لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو دراوە.