مادۆرۆ: بەرلین، پاریس، لەندەن و واشنتۆن هاوبەشن لە کۆمەڵکوژییەکەی فەلەستین

نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا رایگەیاند کە دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان داڕماون و وتی "لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییانەی ڕۆژانە لە فەلەستین ڕوودەدەن، دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ بەهایەکیان نەماوە".
مادۆرۆ رایگەیاند کە "نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرامبەر ئەو دڕندەییانەی کە لە دژی گەلی فەلەستین ئەنجام دەدرێن، کارێکی پێویست ناکات"، ئەم دۆخەی بە "شکستی سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان" ناوبرد.
هەروەها مادۆرۆ ڕاستەوخۆ ئەو پایتەختانەی کە باسی لێوە دەکرێت تاوانبار دەکات و وتی، "حکومەتەکانی بەرلین، پاریس، لەندەن و واشنتۆن هاوبەشن لەم کۆمەڵکوژییەدا".
سەرۆکی دەوڵەت لە وتارەکەیدا ئەو توندوتیژییەی کە رژێمی سەهیۆنی لە دژی خەڵکی مەدەنی لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوای ڕۆژانە ئەنجامی دەدات، سەرەڕای گەمارۆی وشکانی، ئاسمانی و یارمەتیی بە "کۆمەڵکوژییەکی بێ پێشینە لە مێژوودا" وەسف کرد. ناوبراو رایگەیاند کە نەتەوە یەکگرتووەکان و میکانیزمە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان نەیانتوانیوە دەستوەردان لەم دۆخەدا بکەن.
مادۆرۆ وتی ڤەنزوێلا بانگەوازێکی بەپەلە لە کۆبوونەوەی گشتی و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ وەستاندنی قەیرانی مرۆیی لە غەززە، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان لە تەنیشت گەلی فەلەستین وەستاون، نەک تەنها پاڵپشتی سەربازی، بەڵکو پاڵپشتی ئابووری و دیپلۆماسیش پێشکەش دەکەن.
مادۆرۆ پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە پێویستە سزا بەسەر دۆخی غەززەدا بسەپێندرێت، کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتییەوە بە "جینۆساید" وەسفکراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی پاکستان چەند هەفتەیە بارانی وەزری گەرما کاریگەری زیاد کردووە و بەهۆیەوە لانیکەم ٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران یاسای راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی واژۆ کرد.
مەولەوی گول حەسەن باڵیۆزی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە رووسیا بە شێوەی فەرمی دەستبەکار بوو.
لە شارۆچکەی گەملیکی پارێزگای بورسای وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ رووی دا. بوومەلەرزەکە لە ئیستانبوول هەست کرا.