سوکایەتیکردن بە حەزرەتی موحەممەد لە مزگەوتی تەقسیمی ئیستانبوول ئیدانە کرا

لە سەر بانگێشتی پلاتفۆرمی پشتیوانی ئیسلامی لە مزگەوتی تەقسیم لە دژی کارتۆنێک کە سووکایەتی بە پێغەمبەرانی خودا دەکرد کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەچوو.
کاردانەوەکان بەرامبەر کارتۆنی گۆڤاری لەمان بەردەوامن. پلاتفۆرمی پشتیوانی ئیسلامی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بەو کارتۆنانەی سووکایەتیان بە پێغەمبەرانی خودا حەزرەتی موحەممەد و حەزرەتی مووسا کردبوو رێکخست.
لەو چوارچێوەیەدا ئەو کەسانەی لە مزگەوتی تەقسیم کۆبوونەتەوە جەختیان لەوە کرد کە پێویستە گۆڤاری لەمان دابخرێت و تاوانباران سزا بدرێن.
بەرنامەکە بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئوسامە چیچەک دەستی پێکرد، نەجمەدین ئرماق بەناوی پلاتفۆرمەوە قسەی کرد و رایگەیاند کە سووکایەتیکردن بە پێغەمبەرمان قبوڵکراو نییە.
ئرماق وەبیری هێنایەوە کە ڕێبەر و پێشەوا حەزرەتی موحەممد وەک ڕەحمەتێک بۆ دونیاکان نێردراوە و وتی، "ئەو کەسە نەزانانەی کە ئەمە نازانن بەهۆی ئایدۆلۆژیاکانیانەوە هێرش دەکەنە سەر بەهاکانمان، ئەم نەزانانە نازانن کە هەموو کەسێک دەتوانێت ژیانی خۆی بەخت بکات لە پێناو پێغەمبەردا. ئەوان پێداگری لەسەر کوفرەکەیان دەکەن چونکە پێغەمبەری خودا ناناسن."
هەروەها وتی، "ئەوانەی ١٠٠ ساڵە لەگەڵ شۆڕشی کەمالیستی هێرش دەکەنە سەرمان، ناتوانن موسڵمانان بنبڕ بکەن! ئێوە ناتوانن ئەم خاکانە لەناوببەن کە تەوحید شیفایان بۆ داوە، ئەگەر ئەمەتان قبوڵ نەکرد، ئەوا دوور بکەونەوە لەو خاکانە بەڵام ئەمە بزانن بچنە هەر شوێنێک ئێمە دەبینن."
هەروەها ئەردال ئەلیبویوک جێگری سەرۆکی گشتی کاروانی ئومێد لە بەرنامەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند کە ئەوانەی زیان بە بەها ڕۆحی و ئایینییەکان دەگەیەنن نابێت بێ سزا بمێننەوە.
ئەلیبویک وتی، "گەمە بە هەستیارییەکانی کۆمەڵگەی ئێمە مەکن، ئەگەر پێتان وایە ئەم هێرش و سوکایەتیانەی ئێوە بێ سزا دەمێننەوە، پێویستە بزانن کە هەڵەیەکتان هەیە، ئەگەر یاسا ئەم شتانە لە پلەی یەکەمدا بێ سزا جێهێشت، پێویستە بزانن کە ئوممەتی ئیسلامی زۆر باش دەزانێت چۆن ئەو زمانانە بوەستێنێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ٢١ فەلەستینیان دەستبەسەر کرد کە ٦یان قوتابی بوون.
لە پارێزگای ئیزمیر لە ناو دارستان ئاگر دەرکەوت و ئاگرەکە گەشتە خانووکان. لە ئەنجامی رووداوەکەدا نەخۆشێکی ئیفلیج تەمەن ٨٠ ساڵە گیانی لەدەستدا.
داگیرکەرانی سەهیۆنی جارێکی دیکە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و چالاکییەکانی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) لەبارەی شەهید بوونی ٣ خۆڕاگر کە لە ئەنجامیت ئاڵوگۆڕی دیلەکانی "دڵسۆزی بۆ ئازادی" ئازاد کرابوون، جەختی لەوە کرد کە داگیرکەران ناتوانن دەنگی خۆڕاگری بێدەنگ بکەن.