حەماس ڕەتیدەکاتەوە هەوڵی تیرۆرکردنی یەکێک لە سەرکردەکانی لە لوبنان درابێت

بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ئەو ئیدعانەی ڕەتکردەوە کە دوژمنی سەهیۆنی یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەکەی لە باکووری لوبنان تیرۆر کردوە.
بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس، لە لێدوانێکیدا بۆ قودس پرێس، وتی، "ئیدیعای دوژمنی سەهیۆنی کە یەکێک لە سەرکردەکانی حەماس لە باکووری لوبنان کراوەتە ئامانج، درۆیە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە بەیاننامەکە ئاماژە بە هەوڵێکی شکستخواردووی تیرۆرکردن دەکات.
سوپای داگیرکەر لە بەیاننامەیەکدا کە ئێوارەی هەمان ڕۆژ بڵاویکردووەتەوە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە سەرکردەیەکی دیاری حەماس لە ئەنجامی هێرشێکدا کە لە شاری تەرابلوسی باکووری لوبنان ئەنجامی دابوو، تیرۆر کراوە.
سوپای داگیرکەر ئیدیعای کرد کە "فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی هێزی ئاسمانی هێرشیان کردە سەر توخمێکی سەرەکی حەماس لە ناوچەی تەرابلوسی لوبنان."
کەناڵی تەلەفزیۆنی سەهیۆنی کەناڵی ١٤ ئیدیعای کرد کە ئەو کەسەی کە کراوەتە ئامانج، مەهران مستەفا باجور، بەرپرسی بەشی پلاندانان لە ناو یەکەی بیناسازی حەماسە.
بەپێی راگەیەندراوی ناوەندی ئۆپڕاسیۆنی فریاگوزاری تەندروستی گشتی سەر بە وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەهیۆنی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی ئایرونیەی تەرابلوس، ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و سێزدە کەسی دیکەش بریندار بوون.
پلاتفۆرمە لوبنانییەکان باسیان لەوە کردووە کە ئەو کەسانەی لە هێرشەکەدا کوژراون، خەڵکی سڤیل بوون کە بەڕێکەوت بەلای شوێنی ڕووداوەکە تێدەپەڕین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٦٨٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٧ هەزار و ٤٠٩ کەس.
عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس جەختی لەوە کردەوە "غەززە تەسلیم نابێت... ئەوە بەرخۆدان دەبێت کە مەرجەکان دەسەپێنێت و هاوکێشەکان لەسەر زەوی دیاری دەکات."
لە وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی پردێک لە سەر رووبارێک ٩ کەس مردن.