فەڕەنسا و ١٤ وڵات بانگێشتی ناسینی دەوڵەتی فەلەستین دەکەن

فەڕەنسا و ١٤ وڵاتی دیکە بانگێشتێکی هاوبەشیان بۆ ناسینی دەوڵەتی فەلەستین کرد. لە راگەیەندراوەکە داوا لە وڵاتانی دیکە کرا هەنگاوی بەم شێوەیە بهاوێژن.
ژان نۆئێل بارۆت وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگەیاند، "فەڕەنسا لەگەڵ ١٤ وڵات بانگێشتێکی هاوبەش دەکەن بۆ ناسینی دەوڵەتی فەلەستین لە کۆبوونەوەی نیویۆرک. باس لە پێداگری خۆمان لەمبارەیە دەکەین بانگیشتی وڵاتی کە هێشتا دانیان بەوە نەناوە دەکەین کە بەشداری ئێمە بکەن."
ئوسترالیا، کەنەدا، فینلاند، نیوزیلاند، پورتوگال، ئاندۆڕا، ماڵتا، سان مارینۆ و لوکسەمبورگ بۆ یەکەم جار رایانگەیاند کە دەیانەوێت دەوڵەتی فەلەستین بە فەرمی بناسن.
هەروەها وڵاتانی ئایسەلەند، ئیرلەند و ئیسپانیا کە پێشتر دەوڵەتی فەلەستینیان ناسیبوو پشتگری خۆیان بەم بڕیارە دووپات کردەوە.
هەروەها کیێر سترامێر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی سێشەممە راگەیاندبوو کە ئەگەر رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەنگاوی فیعلی نەهاوێژێت لە مانگی ئەیلوولدا دەوڵەتی فەلەستین دەناسن.
ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردبوو کە دەستی بە گواستنەوەی هاوکارییەکان لە ئاسمانەوە کراوە و ئامانجیان ئەمەیە کە ڕۆژانە ٥٠٠ بارهەڵگری هاوکاری بگوازێنەوە بۆ کەرتی غەززە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕی ئەم دواییەی پەکینی پایتەختی چین، ٤٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
تان سافی و رۆبێرت مارتین هاوڵاتیانی ئوسترالیا کە لە کەشتییەکەی حەنزەلە لە لایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەستبەسەر کرابوون ئازاد کران.
ساڵێک بە سەر شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە رابەری بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە ئەنجامی هێرشیکی تیرۆری رژێمی داگیرکەر تێپەڕی.
دادستانی فیدراڵی بەلجیکا ڕایگەیاند کە دۆسیەی دوو سەربازی رژێمی سەهیۆنی کە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە کەرتی غەززە تۆمەتبار کراون، ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی کردووە.