رژێمی داگیرکەر دایکێک و ٣ منداڵەکەی شەهید دەکات

لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەمپی پەنابەران لە شاری خان یونس دایک و ٣ منداڵ شەهید بوون.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ٦٤٣ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی سەر مەدەنییەکان.
لە ئەنجامی هێرش سەر کەمپی پەنابەران لە باشووری شاری خان یونس دایکێک و ٣ منداڵەکەی شەهید بوون.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی فەرمی فەلەستین، تەرمی شەهیدەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە ناسڕ.
ڕاپۆرتەکان لە غەززەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمشەو ئۆردوگاکانی چادریش کراونەتە ئامانج. لە هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنی برینداربوون و لە هەندێک شوێن هێشتا خەڵک لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.
لەو هێرشانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە، ژمارەی شەهیدان گەیشتووەتە ٥٧ هەزار و ٨٦٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٣٧ هەزار و ٤٠٩ کەس.
هێشتا زۆر کەس لە ژێر داروپەردوودا هەن کە دەستیان پێ ناگات.
تیمەکانی ئەمبولانس و بەرگری شارستانی بەهۆی سەختی هێرشەکان و وێرانبوونی ژێرخانەکان بە زەحمەت دەگەنە زۆر خاڵ.
لە کاتێکدا هێرشە سیستماتیکییەکانی ڕژێمی سەهیۆنی سەرەڕای هەموو بانگەوازەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوامە، ڕۆژانە کۆمەڵکوژییەکی نوێی مەدەنی لە غەززە روودەدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە شاری تولکەرم کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو چەندین خانووی فەلەستینییەکانیان ڕوخاند.
سەید عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، "ئێران بەردەوام نیشانی داوە کە بەتواوەتی بەدوای دانوستان لەسەر بنەمای سەربڵندی، لۆژیک و ڕێزی بەرانبەرە."
لە وڵاتی پاکستان بەهۆی بارینی بارانی وەرزی لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨٥ کەسیش بریندار بوون.
لە کاتی رووداوێکی هاتوچۆ لە شاری مەلەتی ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی ئاگری گرت. لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ کەس کە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون لە ئەنجامی سووتان گیانیان لەدەستدا.