لە سوریا چەندین ڕۆژە ئاگر لە ناو دارستان بەردەوامە و ناتوانرێت کۆنترۆل بکرێت

لە ناوچەی بوجاقی پارێزگای لازقیەی وڵاتی سوریا ٧ ڕۆژە ئاگر لە ناو دارستان بەردەوامە و هێشتا کۆنترۆل نەکراوە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی تورکیا، ئوردن و لوبنان بۆ کۆنترۆلکردنی ئاگرەکە بەردەوامن لە پشتیوانی لە سوریا بەڵام هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆل نەکراوە.
دەستنیشان کرا، ئاگرەکە لە ٣ی تەمووز دەستیپێ کردووە و لە ناوچەیەکی فڕاوان لە لازقیە بڵاو بووە.
تاوەکو ئێستا زیان ە ١٤ هەزار دۆنم زەوی کوشتوکاڵی و دارستان گەشتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوریا سندوقەکانی دەوڵەت و ئەنجومەنێکی ئابووری بۆ پشتیوانی لە ئاوەدانکردنەوە دادەمەزرێنێت.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازیی حەماس، لە ئۆپڕاسیۆنەکانی ئەمڕۆ و لە بەرواری جیاوازدا لە ناوچە جیاجیاکانی غەززە، سەربازانی داگیرکەر و ئۆتۆمبێلەکانیان لە کار خست و هەوڵی ئەسیر گرتنی سەربازێکی داگیرکەری دا.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن رایگەیاند کە کەشتییەکیان بە ناوی (ETERNITY C) کە بەرەو بەندەری ئوم ئەلڕەشرەش لە فەلەستینی داگیرکراو دەڕوات، بە بۆمبیان کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا کەشتییەکە نوقم بووە.
سەربازێکی لیوای گۆلانی سوپای داگیرکەر دوای لێپرسینەوەی پۆلیسی سەربازی خۆکوژی کرد. لە دەستپێکی شەڕەکەوە لانیکەم ٤٣ سەربازی داگیرکەر خۆکوژیان کردووە.