حەماس: بۆ ئاگربەست سەرقاڵی هەوڵێکی چڕوپڕ و بەرپرسیارین

حەماس ڕێبازی ئەرێنی خۆی بۆ دانوستانەکان بۆ ڕێککەوتنێکی گشتگیر راگەیاند و رایگەیاند کە دەستڕاگەیشتن بە هاوکاری مرۆیی بێ بەربەست و ئاگربەستی هەمیشەیی لە ئەولەویەتی سەرەکییەکانیدایە.
حەماس بەیاننامەیەک سەبارەت بە دانوستانەکان بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە هێرشە بەردەوامەکانی سەر غەززە و گەیشتن بە ئاگربەستێکی هەمەلایەنە بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بزووتنەوەکە بە جددی و بەرپرسیارانە کار بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی گەلەکەی و زامنکردنی ئازادییان دەکات.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "ئێمە سەرقاڵی هەوڵێکی چڕوپڕ و بەرپرسیارین بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی سەرکەوتووانەی پرۆسەی دانوستانەکانی ئێستا، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە هێرشەکان دژی گەلەکەمان، دەستەبەرکردنی گواستنەوەی سەلامەت و ئازادانەی یارمەتییە مرۆییەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە بۆ کەمکردنەوەی قووڵبوونەوەی قەیرانی مرۆیی لە غەززە."
هەروەها حەماس رایگەیاند کە نەرمی نیشان دەدەن بۆ ئەوەی بەشداری لە پێشکەوتنی پرۆسەکەدا بکەن و ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر ئازادکردنی ١٠ ئەسیر.
بەڵام بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک بابەتی سەرەکی لەسەر مێزی دانوستان ماونەتەوە. سەرەکی لەنێو ئەمانەدا بریتین لە:
"گواستنەوەی بێ بەربەستی هاوکارییەکان بۆ ناوچەکە.
کشانەوەی تەواوەتی سوپای سەهیۆنی لە غەززە.
دامەزراندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی و پارێزراو."
لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەڵوێستی سەرسەختانە و زۆرەملێی رژێمی سەهیۆنی کۆمەڵێک بەربەستی دروست کردووە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش حەماس بە هاوکاری لەگەڵ ناوبژیوانان، بە ڕۆحێکی جیددی و ئەرێنی بۆ پێشخستنی پرۆسەکە هەڵسوکەوت دەکات.
حەماس هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە واز لە داواکارییە ڕەواکانی گەلی فەلەستین بۆ ئازادی و ئاسایش و ژیانێکی شکۆمەندانە ناهێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەید عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، "ئێران بەردەوام نیشانی داوە کە بەتواوەتی بەدوای دانوستان لەسەر بنەمای سەربڵندی، لۆژیک و ڕێزی بەرانبەرە."
لە وڵاتی پاکستان بەهۆی بارینی بارانی وەرزی لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨٥ کەسیش بریندار بوون.
لە کاتی رووداوێکی هاتوچۆ لە شاری مەلەتی ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی ئاگری گرت. لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ کەس کە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون لە ئەنجامی سووتان گیانیان لەدەستدا.
لە چوارچێوەی پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە، گروپێک لە ئەندامانی پەکەکە لە شاری سلێمانی ئاگریان لە چەکەکانیان بەردا.